وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریکا : چه‌کى ئه‌مریکی ده‌فرۆشینه پێشمه‌رگه
ئاژانسى هه‌واڵیی "رۆیته‌رز" بڵاوی کرده‌وه، وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریکا ڕه‌زامه‌ندى ده‌ربڕیوه له‌سه‌ر فرۆشتنى چه‌ک و پێداویستى سه‌ربازى به نرخی 295.6 ملیۆن دۆلار به هێزى پێشمه‌رگه‌ى کوردستان .
ئه‌مه یه‌که‌مجاره به‌هێزترین وڵاتى جیهان له ڕووى سه‌ربازییه‌وه که هاوکات ئه‌ندامى هه‌میشه‌یى ئه‌نجوومه‌نى ئاسایشى نێوده‌وڵه‌تى، به فه‌رمى ڕای بگه‌یه‌نێت چه‌ک به هێزى پێشمه‌رگه‌ى کوردستان، ده‌فرۆشێت.
وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریکا له به‌یاننامه‌یه‌کدا ئاشکرای کردووه، که وڵاته‌که‌ى ڕه‌زامه‌ندى له‌سه‌ر فرۆشتنى چه‌ک به نرخی295.6 ملیۆن دۆلار به پێشمه‌رگه، ده‌ربڕیوه .
به گوێره‌ى به‌یاننامه‌که ئه‌و پێداویستییه سه‌ربازى و چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نییه که چه‌کى قورسیشیان تێدایه، له لایه‌ن حکوومه‌تى عێراقه‌وه داوا کراوه بۆ هێزى پێشمه‌رگه و بۆ پڕچه‌ک کردنى دوو لیواى سه‌ر به وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌یه.