نیسان 20, 2017 09:30 Asia/Tehran
  • سەفەری وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا بۆ بەغداو هەولێر

وەزیری دەرەوەی ئەڵمان، شەوی پێنجشەم لەمیانەی کۆتایی چاوپێکەوتنی یەک ڕۆژەی خۆی لە بەغدا، بەئامانجی چاوپێکەوتن و وتووێژ لەگەڵ بەرپسانی کوردی ئێراق گەیشتە هەولێری ناوەندی هەرێمی کوردستان و لەلایەن نێچیرڤان بارزانی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستانی ئێراقەوە پێشوازی لێ کرا .

"زیگمار گابرییەل" وەزیری دەرەوەی ئەڵمان بڕیارە ڕۆژی پێنجشەممە لە هەولێردا لەگەڵ "مەسعوود بارزانی" سەرۆکی هەرێمی کوردستان و نێچیرڤان بارزانی سەرۆک وەزیرای هەرێمی کوردستانی ئێراق و بەرپرسانی دیکەی هەرێم کۆ ببێتەوە.
زانیاریییەکان باس لەوە دەکەن تەوەرەی سەرەکیی وتووێژی نێوان وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا و  بەرپرسانی کوردی ئێراق چۆن جوڵانەوە لە سەردەمی پاش تیاچوونی داعشە.
بە پێی ئاماری بڵاو کراوە لە لایەن حکومەتی هەرێمی کوردستانی ئێراقەوە، دەوڵەتی ئەڵمانیا لەو کاتەوەی کە شەڕی دژ بە داعش دەست پێ بووە هەتا ئێستا پتر لە دوو هەزار تەن چەک  و کەرەستەی جەنگی بە نرخی زیاتر لە ٩٥ ملوێن دۆلار یارمەتی سەربازی خستۆتە بەردەستی هێزەکانی پێشمەرگە.
هەروەها دەوڵەتی ئەڵمانیا ساڵی ٢٠٠٩ کۆنسولخانەی خۆی لە هەولێر کردەوە و دەوڵەتی هەرێمی کوردستانی ئێراقیش لە شاری بەرلیندا نوێنەرایەتی هەیە.
زیگمار گابرییەل ڕۆژی چوارشەممە لە بەغدا لەگەڵ ئیبراهیم جەعفەری هاوتای ئێراقی خۆی دیدار و وتووێژی کرد.
جەعفەری لەم دیدارەدا خوازیاری ئازاد کرانی دارایی بلۆکە کراوی ئێراق لەم وڵاتە بوو و "فواد مەعسووم"ی سەرۆک کۆمارتی ئێراقیش داوای لەو کرد تا بەرلین بەشێوەی هەمەلایەنە بەشداری بکات لە پرۆسەی گەشەپێدانی پیشەسازیی لە ئێراق.
وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا هەروەها لەگەڵ "سەلیم جەبووری"ی سەرۆک پەرلەمانی ئێراقیش دیدار و وتووێژی کرد.