نیسان 20, 2017 13:14 Asia/Tehran
  • بزووتنەوەی عەسائبی ئەهلی حەق، بارزانی و نەجەیفی تۆمەتبار کرد

بزووتنەوەی عەسائبی ئەهلی حەق لە ئێراق سەرۆکی هەرێمی کوردستانی ئەم وڵاتە و هاوپەیمانیی موتەحیدونی تۆمەتبار کرد بە تەگەرە نانەوە لە بەردەم ڕەوتی ئۆپەراسیۆنی ئازاد کردنی شاری تەلعەفەر لە ڕۆژاوای موسڵ (هەڵکەوتوو لە باکووری ئێراق) .

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی پێنجشەممەی هەواڵدەریی ''ئەلمەعلوومە"؛ "مەحموود ڕوبەیعی" وتەبێژی نووسینگەی سیاسیی بزووتنەوەی عەسائبی ئەهلی حەق بە ئاماژە بە بەردەوام بوونی خۆوەردانەکانی ئەمریکا و تورکیا لە پرۆسەی ئۆپەراسیۆنی ئازاد کردنی شاری تەلعەفەر لە پارێزگەی نەینەوا لە ژێر چنگی تیرۆریستانی داعش وتی؛ "مەسعوود بارزانی" سەرۆکی هەرێمی کوردستان و "ئوسامە نوجەیفی" سەرۆکی هاوپەیمانیی موتەحیدون ، دەس لە هیچ پیلانگێڕییەک ناگێڕنەوە بۆ ئەوەی تەگەرە بنێنەوە لە سەر ڕێگای ئە وئۆپەراسیۆنە و هەوڵ دەدەن بە هەر لەونێک بووە پەکی بخەن.
ڕوبەیعی هەروەها بە ئاماژە بە هەوڵەکانی نوجەیفی بۆ پاسادانەوەی  هاتنی هێزی سەربازیی تورکیا بۆ نێو خاکی ئێراق وتیشی: ئامانجی ئەمریکا و تورکیا لە بەڕێ کردنی هێزی سەربازی بۆ نێو خاکی ئێراق پێشگری بە ڕزگار کرانی شاری تەلعەفەر لە ژێر چنگی تیرۆریستانە.
"جەواد تەبیباوی" یەکێک لە فەرماندەرانی هێزە جەماوەرییەکانی ئێراق، ئەمریکاییەکانی تۆمەتبار کرد بەوەی کە یارمەتیی جەنگی و هەروەها ناردنە خوارەوەی چەترباز لە تەلعەفەر بۆ ئەوەی داکۆکی لە گرووپی لێکهەڵوەشاوی داعش بکات و داوای لە حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی ئێراق کرد بەرامبەر بەم مەسەلە کاردانەوەی نیشان بدات.
پێشتریش شایەتحاڵان لە ناوچەی تەلعەفەر جەختیان کرد بوو لە سەر ئەوەی کە ئەمریکا یارمەتی دەگەیەنێتە دەستی گرووپی تیرۆریستیی داعش.
ساڵانی ٢٠١٤ و ٢٠١٥ فڕۆکەگەلێک کە دواتر گرتە ڤیدیۆییەکەی بڵاو بوویەوە ، یارمەتی چەکەمەنی و فریاگوزارییان دەخستە خوارەوە بۆ چەکدارانی داعش لە بەرەکانی دیالە و سەڵاحەدین لە ڕۆژهەڵات و باکووری ئێراق.
هەروەها چەن ئۆپەراسیۆنێکی هێلی بۆردی ئەمریکاییەکان لە چەن ناوچەیەکی کەرکووک تۆمار کراوە کە لەو ئۆپەراسیۆنانەدا فەرماندەرانی داعشیان بۆ شوێنێکی نادیار دەگواستەوە.