نیسان 20, 2017 13:15 Asia/Tehran
  • کۆبوونەوەی نێوان بارزانی و وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا دەستی پێ کرد

کەمێک لەمەوبەر کۆبوونەوەی نێوان مەسعود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و "سیگمار گابریەل" وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا لە هەولێری ناوەندی هەرێمی کوردستان دەستی پێ کرد.

هەروەک پێشتر هەواڵدەریی باسنیوز بڵاوی کردبووەوە، کە وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا کە هاوکات ڕاوێژکاری باڵای ئەنگێڵا مێرکێلیشە، پاش سەردانی بۆ بەغدا سەدانی هەرێمی کوردستان دەکات و لەگەڵ سەرۆکی هەرێمی کوردستان کۆ دەبێتەوە، شەوی ڕابردوو گەیشتە هەولێر و لە لایەن نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە پێشوازیی لێ کرا و ئەمڕۆ پێنجشەممە  لەگەڵ سەرۆکی هەرێمی کوردستان کۆ بوویەوە.

بڕیارە دوای کۆبوونەوەکەیان لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا باسی ئامانجی ئەم سەردانە و تەوەرە و باسەکانی نێو کۆبوونەوەکەیان بخەنەڕوو.