نیسان 20, 2017 18:15 Asia/Tehran
  • چاوپێکەوتنی مەسعوود بارزانی  لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئاڵمان لە هەولێر

وەزیری دەرەوەی ئاڵمان بەرلەنیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنج شەم لە شاری هەولێر لەگەڵ مەسعود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستانی ئێراق چاوپێکەوتن و وتووێژی کرد .

دوابەدوای  چاوپێکەوتنی زیگمار گابریەل وەزیری دەرەوەی ئاڵمانیا لە کونفرانسی  ڕۆژنامەوانی هاوبەش لەگەڵ بارزانی ، وتی  : وڵاتەکەی  لەشەڕی هێزی پێشمەرگە  بە دژی تیرۆریستانی داعش و پەنادانی هەرێمی کوردستانی ئێراق بە ئاوارەکانی شەڕی داعش، ڕێز دەگرێ  .

ناوبراو پێداگری کرد : ناردنی یارمەتی سەربازی و چەکەمەنی  لەلایەن دەوڵەتی ئاڵمانیا  بۆ بەرەکانی شەڕ لەگەڵ داعش  بە مانای گرینگایەتی دانی هەرێمی کوردستانی ئێراق بۆ بەرەنگار بوونەوەی داعشە.

 مەسعوود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستانی ئێراقیش  لە وتاردانێک دا وێڕای ڕێزگرتن لە یارمەتییەکانی ئاڵمان بۆ هێزی ئێراقی و پێشمەرگە وتی  :  سەرباری ناردنی  ژومارێکی سەرنج راکێش  چەک و کەرەستەی پێویستی  سەربازی بۆ بەرەکانی شەڕ بەدژی داعش لە ئێراق، بەڵام چەکی پێویست  نەگەیشتووەتە دەستی هێزی پێشمەرگە.

ئەم قسانەی  بارزانی لە حاڵێکدا دەکرێت کە تائێستا باری چەک لە وڵاتانی جۆربەجۆری ئەورووپایی و ئەمریکایی لەوان  ئاڵمانیا و کەنەدا ڕاستەوخۆ  گەیشتووەتە هەولێر .

بارزانی سەبارەت بە پرسی کۆپرسی  لە هەرێمی کوردستانی ئێراقیش  نەیارانی خۆی بەوە تۆمەتبار کرد کە  لە پرسەکە تێ نەگەیشتوون  .

ژومارێک ڕێبەری کوردی ئێراق کە ئەم دواییە بۆ کۆپرسی سەربەخۆیی  کوردستانی ئێراق هەوڵ دەدەن لە وڵامدانەوە بە ڕەخنەگران وتیان : کۆپرسی بە مانای  جیایی لە ئێراق نییە  پرشێک کە لەلایەن  نەیارانی کۆپرسی  بەرەوڕووی سەرسوڕمان  بووەتەوە  .

گابریەل  ڕۆژی چوارشەممە لە بەغدا لەگەڵ فواد مەعسووم  سەرۆک کۆمار و ئیبراهیم جەعفەری  وەزیری دەرەوە و هەروەها سەلیم جەبووری سەرۆکی پەرلەمانی ئێراق دیدارو وتووێژی کرد بوو  .