به هاوکاری هه‌رێم بازگه‌ی ده‌نگدان له هه‌وڵێر کرایه‌وه
ڕاوێژکاری فه‌رهه‌نگی ئێران کونسولگه‌ری هه‌ولێر ڕایگه‌یاند که به مه‌به‌ستی ده‌نگدان له چه‌ندین شاری هه‌رێمی کوردستان بازگه‌ی ده‌نگدان بۆ هه‌ڵبژاردنه‌کانی ئێران دیاری کراوه.
به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، محه‌مه‌د شیرزاد، ڕاوێژکاری فه‌رهه‌نگی ئێران له کونسولگه‌ری ئێران له شاری هه‌ولێر ڕایگه‌یاند: به مه‌به‌ستی ده‌نگدان له چه‌ندین شاری هه‌رێمی کوردستان بازگه‌ی ده‌نگدان بۆ هه‌ڵبژاردنه‌کانی ئێران دیاری کراوه.
ئه‌و له درێژه‌دا زیادی کرد: حکومه‌تی هه‌رێم هاوکاری باشی کردووین و هه‌ر به‌م هۆیه‌شه‌وه چه‌ندین شوێنمان بۆ پڕۆسه‌ی ده‌نگدان دیاری کردووه و داوا له هه‌موو شارۆمه‌ندانی ئێرانی له هه‌رێمی کوردستان ده‌که‌ین که له ڕۆژی ده‌نگدان سه‌ردانی ئه‌م شوێنانه بکه‌ن.
ڕاوێژکاری فه‌رهه‌نگی ئێران وتی: ئێمه به هاوکاری حوکه‌متی هه‌رێم له سێ شوێن که‌ر بریتین له کونسولگه‌ری ئێران له هه‌ولێر، شه‌قامی بنسڵاوه‌ی هه‌ولێر و شاری سۆران بازگه‌ی ده‌نگدانی جێگیرمان داناوه و ئێرانییه‌کان ده‌توانن له‌م شوێنانه ڕۆژی هه‌ینی ۲۹ی گوڵان ده‌نگ بده‌ن.
ئه‌و هه‌روه‌ها له کۆتاییدا وتی: هه‌روه‌ها به مه‌به‌ستی کۆ کردنه‌وه‌ی ده‌نگی ئه‌و شارۆمه‌ندانه‌ی که له کۆمپانیاکان ئیش ده‌که‌ن بازگه‌یه‌کی گه‌ڕۆکمان دروست کردووه که سه‌ردانی هه‌موو شه‌قامه‌کانی هه‌ولێر ده‌کات. ئه‌م بازگه گه‌ڕۆکه ته‌نانه‌ت سه‌ردانی زیندانه‌کانی هه‌رێم ده‌کات تاکوو ئه‌و ئێرانیانه‌ی له زیندانه‌کانی هه‌رێم دان بتوانن ده‌نگ بده‌ن.
شایانی باسه که ڕۆژی ۱۹ی گوڵان پڕۆسه‌ی ده‌نگدان به ۱۲هه‌مین سه‌رۆک کۆماری ئێران به‌ڕێوه ده‌چێت و تاکوو چه‌ند مانگی دیکه ده‌وڵه‌تێکی نوێ پێکدێت.