May 19, 2017 13:11 Asia/Tehran
  • نەوشیروان مستەفا کۆچی دوایی کرد

ئەمڕۆ بەیانی نەوشیروان مستەفا ڕێکخەری گشتیی بزوتنەوەی گۆڕان لە سلێمانی بەهۆی نەخۆشیەوە لە تەمەنی 73 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.

نەوشیروان مستەفا کە لە ساڵی 2009وە بۆ ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، لیستی گۆڕانی دروست کرد و لەوساوە بەرپرسی یەکەمی بزوتنەوەی گۆڕان بوو، پێشتر تا ساڵی 2006 جێگری سکرتێری گشتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بووە.

ساڵی 1944 لە بەرخانەقای سلێمانی لەدایک بووە، لە ساڵانی شەستەکان دەستی داوەتە کاری سیاسی وماسته ری خۆی لەساڵی ١٩٦٧  لە لقی زانستی سیاسی لە زانکۆی بەغدا وەرگرتووە . لەساڵی ١٩٦٧ هاورێ لەگەڵ جەلال تالەبانی   یەکێتی  نیشتمانی کوردستانیان دامەزراندوە. نەوشیروان مۆستەفا لە ساڵی ٢٠٠٦ بۆ دەربڕینی ئەوەی وەک گەندەڵی لە حێزب ناوی لێبردووە ، لە یەکێتی جیا بوه وه و بزووتنه وه ی  گۆڕانی دامەزراند .

 لە مانگی ئاداری رابردوودا خاتو شوعلەی هاوسەری نەوشیروان مستەفا کۆچی دوایی کرد، بەڵام بە هۆی نەخۆشیەکەیەوە نەیتوانی لە گەشتی چارەسەریەکەی لە بەریتانیا بگەڕێتەوە. نەوشیرەوان مۆستەفا باوکی دوو کوڕ و کچێکە بە ناوەکانی نما، چیا، چرا.