تەرمی نوشیروان مستەفا لە سلێمانی دەنێژرێت
May 19, 2017 18:31 Asia/Tehran
ڕێکخەری گشتی بزووتنەوەی گۆڕان وەسیەتی کردبوو دولی کۆچ کردنی لە گردی زەڕگەتەی شاری سلێمانی تەرمەکەی بنێژن.
بەپێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر, بنەماڵەی نۆشیروان مستەفا ڕایانگەیاندووە کە تەرمی ڕێکخەری گشتی بزووتنەوەی گۆڕان لە شاری سلێمانی و له زەڕگەتە دەنێژن.
لە هەواڵەکاندا هاتووە کە نۆشیروان مستەفا خۆی وەسیەتی کردووە لە زەڕگەتە تەرمەکەی بنێژن.
شیاوی ئاماژەیە نۆشیروان مستەفا ئەمین ئەمڕۆ هەینی دوای ماوەیەک نەخۆشی کۆچی دوایی کرد.