نێچیرڤان بارزانی سەرەخۆشی لە بنەماڵەی نەوشیروان مستەفا و بزوتنەوەی گۆڕان کرد
نیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی ئیدارەی هەرێمی کوردستان پەیامێکی سه‌ره‌خۆشی بۆ خانه‌واده‌ی خوالێخۆشبوو نه‌وشیروان مسته‌فا و بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان نارد.
لە پەیامەکەی نێچیرڤان بارزانیدا هاتووە "به بۆنه‌ى کۆچى دوایی خوالێخۆشبوو نه‌وشیروان مسته‌فاوه، پرسه و سه‌ره‌خۆشى له ئه‌ندامانى خانه‌واده و که‌سوکار و دۆست و هاوڕێیانى به‌ڕێزیان و بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان ده‌که‌م. هاوسۆز و به‌شدارى خه‌متانم، خواى گه‌وره خوالێخۆشبوو بخاته به‌ر ڕه‌حمه‌تى خۆى".
سەرۆکی حکومەتی هەرێم هیوای خواست بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان و لایه‌نگرانى نه‌وشیروان مسته‌فا بۆ خزمه‌تى کوردستان و ئامانجه هاوبه‌شه‌کانى گه‌لی کوردستان به‌رده‌وام بن.
سەعات 8ی بەیانی ئەمڕۆ هەینی، نەوشیروان مستەفا ڕێکخەری گشتیی بزوتنەوەی گۆڕان لە ماڵەکەی خۆیدا لە گردی زەرگەتەی سلێمانی بە نەخۆشی و لە تەمەنی 73 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.