ته‌مووز 11, 2017 16:36 Asia/Tehran
  • نوێنەری گوڕان : مەسەلەی گشت پرسیی لە هەرێم بۆ مەبەستی تاکیی ، بنەماڵەیی وحزبیە

نوێنەری بزوتنەوەی گوڕان لە پەرلەمانی کوردستانی عێراق وتی: پرسیی گشت پرسیی لە هەرێمی کوردستانی بۆ مەبەست وئامانجی تاکیی ، بنەماڵەیی وحزبی یە.

ڕابون مەعروف نوێنەری بزوتنەوەی گوڕان لە پەرلەمانی کوردستانی عێراق ، مەسعودبارزانی سەرۆکی هەڕێمی کوردستانی تاوانبار کرد ووتی : بارزانی لە مەسەلەی گشت پرسیی وسەربەخۆیی هەڕێمی لە پێناوی مەبەست وئامانجەکانی تاکی ، بنەماڵەیی وحێزبی کەڵک وەردەگرێت.

ڕابون مەعروف  لە وتووێژ لەگەڵ کوردپرێس ، لەپێوەندی لەگەڵ هەوڵەکانی ئێستاکە لە هەرێمی کوردستان لە پێناوی بەڕێوە چوونی گشت پرسیی دیاری کردنی چارەنووس وتی: هێوادارم پڕوسەی ئێستاکە ی ڕیفراندومی سەربەخۆیی لە هەرێمی کوردستان تۆشی شکست بێت ، چونکە ئەوشتەی کە ئێستاکە شایەتی ئەوەین ، پڕوسە وهەوڵ گەلی نیشتمانی بەپێی مکانیسمی دێموکراتیک و نیشتمانی کە لەڕێکخراوەکانی یاسایی وناڕەوا ، مکانیسمەکانی دیاری کرابێت ولێک درابێتەوە ، نیە.

لەلایەکی ترەوە نوێنەری تورکەمانی پەرلەمانی عێراق وتی: بەغدا دەبێ ڕەوتی بەڕێوە چوونی گشت پرسیی سەربەخۆیی هەرێمی کوردستان ڕابگرێت. نیازی میعماری ئوغلۆ لە وتووێژ لەگەڵ هەواڵدەری " ئەلمەعلومە" بە ڕاگەیاندنی ئەمە کە  گشت پرسیی کە بڕێک لە حیزبە کوردستانیەکان ولە سەروویانەوە پارتی دێموکراتی کوردستان ومەسعود بارزانی ، سەرۆکی ئەم حێزبە کە دەورەی سەرۆکایەتیەکەی بەسەر هەرێمی کوردستانی تێپەڕێوە ، خوازیاری بەڕێوە چوونی بوونە، بەرهەمی نەرێنی وکاولکەری بەسەر عێراق و یەکیەتی ویەکپارچەیی دەبێت ، لەسەر پێویستی جمووجوڵی خێرای دەوڵەتی فیدراڵ بۆ ڕاگیرتنی ڕەوتی بەڕێوەچوونی گشت پرسیی سەربەخۆیی هەرێمی کوردستان پیداگری کرد.

لەلایەکی ترەوە سەدرئەعزەمی ئاڵمانیا یش وتی: خوازیاری مانەوەی هەرێمی کوردستان لە عێراقین. ئانگلا مێرکل  سەدرئەعزەمی ئاڵمانیا لە پەراوێزی جڤێنی جی بیست وتی: خوازیاری مانەوەی هەرێمی کوردستان لە عێراقین. مێرکل جەختی کرد : هەڵوێست گرتنی خۆی لە بارەی گشت پرسیی سەربەخۆیی بەدەوڵەتی هەرێم ڕاگەیاندووە وئەوان باش دەزانن کە هەڵوێست گرتنی ئێمە لەم بوارە چیە، بەم حاڵەوە ، ئێمە خوازیاری مانەوەی هەرێمی کوردستان لە عێراقین.