ته‌مووز 12, 2017 08:20 Asia/Tehran
  • بارزانی: کۆپرسی هەنگاوێکە بەرەو سەربەخۆیی کوردستانی ئێراق

سەرۆکی هەرێمی کوردستانی ئێراق بەئاماژە بەوەی کە جێ بەجێ کرانی گشتپرسی هەنگاوێکە بەرەو سەربەخۆبوونی ئەو ناوچەیە، ئیدیعای کرد: جێ بەجێ کرانی کۆپرسی لەناوچەی کوردستانی ئێراق، دەبێتە هۆکاری جێگیربوونی ناوچەکە.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی فارس بەگێڕانەوە لە کەناڵی ڕووداو، مەسعوود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستانی ئێراق ڕۆژی سێ شەممە لە پەرلەمانی ئوروپا لە بروکسل وتی: تەنیا وەک دراوسێ لەگەڵ ئێراقدا دەکرێ درێژە بەژیان بدەین.

سەرۆکی هەرێمی کوردستانی ئێراق بەئاماژە بەوەی کە کۆپرسی لەکاتی دیاریکراودا(٢٥ی سیپیتەمبەری٢٠١٧) بەڕێوە دەچێ، وتی: کوردستانی ئێراق ناتوانێ چاوپۆشی بکات لەپرسی ریفراندۆم .

هەوڵی بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستانی عێراق بۆ بەرپا کردنی ڕێفراندۆم لە هەل و مەرجێکدایە کە دەوڵەتی ناوەندیی عێراق نەیاری بەرپاکرانی ئەم ڕێفراندۆمەیەو لە هەمان حاڵ دا ئەم ڕێفرادۆمە لەگەڵ نەیارەتیی وڵاتانی ناوچەکەش دا بەرەوڕوو بووەتەوە.

مەسعوود بارزانی لەبارەی وازنەهێنانی لە پۆستی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستانیش ، ئیدیعای کرد: زۆربەی نوێنەرانی پەرلەمانی کوردستانی ئێراق لەبەر بارودۆخی شەڕ، لەگەڵ مانەوەیدا لەو پۆستە ڕازی بوون.

سەرۆکی هەرێمی کوردستانی ئێراق هەروەها ئاماژەی کردە ڕزگارکرانی مووسڵ لە چنگ داعش و وتی: بەرپرسانی ناوچەی کوردستانی ئێراق نیگەرانی زۆریان هەیە لەمەڕ خولی دوای داعش لە مووسڵ.

سەرۆکی هەرێمی کوردستانی ئێراق، هاوکاری وهاواهەنگیی هێزی پێشمەرگە لەگەڵ هێزە ئێراقییەکانی بەشیاو لێکدایەوە..

سەفەری مەسعوود بارزانی بۆ ئوروپا بەئامانجی ڕاکێشانی ڕای ئەرێنی بەرپرسانی ئوروپایی بۆ پرسی جێ بەجێ کرانی گشت پرسی سەربەخۆیی هەرێمی کوردستان لە ئێراق ئەنجامی گرتووە.