ته‌مووز 15, 2017 17:26 Asia/Tehran
  • گیان بەخت کردنی  هەزاروحەفتسەدو چل وپێنج  پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان  لە شەڕ دەگەڵ داعش

ڕێکخراوی تەندروستی سەربە وەزاڕەتی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستانی ئێراق بەبڵاو کردنەوەی ئاماری شە هیدان وزیانەکانی هاوپێوەند بە شەڕی داعش ڕایگەیاند هەتا ئێستاکە هەزارو هەفتسەدوچل وپێنج هێز گیانی خۆیان لەدەس داوە وفرەتر لە دەهەزار کەس بریندار بوونە.

بە پێی ڕاپۆرتی کوردپرێس بە گیڕانەوە لە " خلک " شەمال جەبار یاوەر" بەڕێوە بەری ڕێکخراوی سەلامەتی وەزاڕەتی پێشمەرگەی لەبارەی زیانی هێزی پێشمەرگە لەشەڕ لەگەڵ ترۆریستانی داعش وتی: لەدەسپێکرانی شەڕی داعش هەتا ئێستاکە یەک هەزارو حەفتسەدو چل وپێنج پێشمەرگە شەهید بوونە ودە هەزاروشەست ونۆ کەس لەم هێزانە یش بریندار بوونە. وتیشی: لە چارەنوسیی شەست وسێ کەس لە هێزەکانی پێشمەرگە کە لەلایەن داعشەوە یەخسیر کراون هەتا ئێستاکە هەواڵێک لەدەسدانەبووە وهیچ زانیاریەک لە دۆخیان لەم بوارە بەئێمە نەگەیشتووە.