ئه‌مڕۆ شاندێکی یه‌کێتی سه‌ردانی تاران ده‌کات
له‌سه‌ر بانگهێشتی کۆماری ئیسلامی ئێران، ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه 16ی ته‌مموزی 2017، شاندێکی باڵای یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان به سه‌رۆکایه‌تی کۆسره‌ت ره‌سوڵ، جێگری سکرتێری گشتی یه‌کێتی سه‌ردانی ئێران دەکات.
پپێشتر نازم ده‌باغ، نوێنه‌ری حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له کۆماری ئیسلامی ئێران به ماڵپەڕی وێستگه نیوزی وتبوو: "شانده‌که به سه‌رۆکایه‌تی کاک کۆسره‌ت و ئه‌ندامێتی مه‌لا به‌ختیار به‌رپرسی ده‌سته‌ی کارگێڕیی مه‌کته‌بی سیاسی و مه‌حمود سه‌نگاوی ئه‌ندامی مه‌کته‌بی سیاسییه".
وتیشی: "سه‌ردانه‌که بۆ تاووتوێکردنی دۆخی سیاسی هه‌رێمی کوردستان و عیراق و ناوچه‌که‌یه و تا رۆژی سێشه‌ممه ده‌خایه‌نێت".
له کۆبوونه‌وه‌ی رۆژی پێنجشه‌ممه‌ی رابردووی مه‌کته‌بی سیاسی یه‌کێتیدا بڕیاردرا شاندی یه‌کێتی ره‌وانه‌ی وڵاتانی هه‌رێمایه‌تی بکرێت به‌مه‌به‌ستی تاووتوێی ریفراندۆم و دۆخی سیاسی دوای داعش.