ته‌مووز 17, 2017 10:33 Asia/Tehran
  • یەکێتی: لەگەڵ درێژکردنەوەی ماوەی سەرۆکایەتی هەرێمدا نین

ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایدەگەیەنێت، یەکێتی لەگەڵ درێژکردنەوەی ماوەی سەرۆکی هەرێمدا نیە، دەشڵێت "هەر کەسێک لیستی هەڵبژاردن دروستبکات، دەبێت لەناو یەکێتیدا نەمێنێت".

رزگار عەلی، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە چاوپێکەوتنێکی رۆژنامەی "ژیان"دا جەختیکردۆتەوە، یەکێتی بەهیچ شێوەیەک لەگەڵ ئەوەدا نییە جارێکیتر ماوەی سەرۆکی هەرێم درێژ بکرێتەوە.

لە ئەگەری دروستبونی لیستی جیا لەناو حزبەکەیدا، ئاماژەی بەوەکردوە، هەر کەسێک ئازادە لەوەی لیست دروست بکات، بەڵام دەبێت لەناو یەکێتی نەمێنێت، یەکێتیش نەهێڵێت لەناو ریزەکانیدا بمێنێتەوە.

لە بارەی ناوەندی بڕیاریشەوە، کە لە رابردودا لەناو یەکێتی راگەیەندرا، رزگار عەلی ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی ئاشکرایکردوە، هەر لەسەرەتاوە لەگەڵ ناوەندی بڕیار نەبوە و دەڵێت "کێ دەیەوێت دەسەڵاتی هەبێت دەبێت کۆمیتەی سەرکردایەتی بیداتێ".