ته‌مووز 17, 2017 18:14 Asia/Tehran
  • شەمخانی : گشت پرسیی لە هەرێمی کوردستان دەبێتە هۆی لاوازی هەموو ئێراق

سکرتیری ئەنجومەنی باڵای ئئاسایشی نیشتمانی ئێران وتی: گشت پرسیی سەربەخۆیی هەرێمی کوردستانی عێراق دەبێتە هۆی تەریک کەوتنەوە ، زەخت وگوشار بەسەر کوردەکان ولاوازبوونی هەرێمی کوردستان وگشت عێراق .

حیزبەکانی هەرێمی کوردستانی عێراق لەدووی بەڕێوەچوونی گشت پرسیی جیاکر دنەوەی ئەم ناوچەیە لە عێراقن لە بیست وپێنجەمی سێپتەمبەری دووهەزارو حەفدە. " عەلی شەمخانی" سکرتیری ئەنجومەنی باڵای ئەمنیەتی نیشتمانی ئێران " ڕۆژی دوشەممە لە دیدار لەگەڵ " کوسره ت ڕەسوڵ عەلی" جێگری یەکەمی سکرتێری گشتیی یەکیەتی نیشتمانی  کوردستانی عێراق لە تاران ،وتی: پێ وشوێنگرتنی مەسەلەی بەڕێوەچوونی گشت پرسیی بۆ جیابوونەوەی نەتەوەی ئێراق ، لەگەڵ هیچکام لە سەرەتیەکان وپیداویستیەکانی ڕاستەقینەی خەڵک وسیاسەتی بەرپرسانی عێراق هاوئاهەنگی نیە ویەک ناگرێتەوە. شەمخانی وتی بڕیک لەوڵاتانی ناوچە وواوە ناوچەیی خوازیاری لاوازکردنی عێراق ووڵاتانی گەورەی ڕۆژئاوای ئاسیان ، ووتیشی: بە وشێاری ولەبەرچاوگرتنی بەرژەوەندیەکانی نیشتمانی وجیهانی ئیسلام نابێ ئیزن بدرێت ئەم گەڵاڵە ئیستعماری و هاوردەییانە وەکوو ڕۆژهەڵاتی نافینی گەورە بەدی بێت. دەبیری ئەنجومەنی باڵای ئەمنیەتی نیشتمانی ئێران وتیشی: ئەمنیەت، گەشەی ئابووری وئاسایشتی خەڵک ، حێزب وپارت وتاقمە کان لە باکووری عێراق لەمپەرێکی گرینگ لە ڕێبازی چالاکی وگەشەی تاقمە ترۆریستەکانە. کوسره ت ڕەسول عەلی"جێگری یەکەمی سکرتێری گشتیی یەکیەتی نیشتمانی  کوردستانی عێڕاق یش لەم دیدارەدا ، ئێرانی بە پشتیوانی خەڵکی کوردی عێراق زانی وپیداگری کرد: هەرێمی کوردستانی عێراق بە دوستایەتی لەگەڵ کۆماری ئیسلامی ئێران شانازی دەکات. ناوبراو بە پشتیوانی ئێران لە ئەمنیەتی هەرێمی کوردستانی عێراق لەکاتی پەلاماری تاقمی ترۆریستی داعش بۆ ئەم ناوچەیە ئاماژە ی کردو وتی: ئێران تەنیا وڵاتێک بوو کە وێڕای بەربەرەکانی جیدی لەگەڵ داعش لە قه ومانی  کارەساتی ئەمنیەتی لە کوردستانی عێراق پێشگیری کرد.