ئاب 11, 2017 21:02 Asia/Tehran
  • گیرانی 1700  ڕەشەکوژی داعش لەلایەن هێزی پێشمەرگەوە

بەرپرسی کاروباری ناوخۆیی لە ئیدارەی هەرێمی کوردستانی ئێراق وتی : هێزی پێشمەرگە لە سەرەتای ئۆپراسیۆنی مووسڵ تائێستا 1700 داعشی کە بەنیاز بوون لەگەڵ ئاوارەکانەوە بێنە نێو ناوچە ، گرتووە .

بەپێی ڕاپۆرتی ئیرنا، کەریم سەنجاوی بەرپرسی کاروباری ناوخۆیی لە ئیدارەی هەرێمی کوردستانی ئێراق ڕوژی هەینی وتیشی  : داعش دوای  شکست لەبەرەکان  هەوڵی دا بۆ ئۆپراسیۆنی تیرۆریستی لە ڕێگەی دزەکردنە نێو ئاوارەکان بێتە هەرێمی کوردستان  کەهێزی ئاسایشی ئەم ڕێگەیان بەڕوویان داخست و مۆڵەتیان نەدا بگەنە ناوچەکە.

کەریم سەنجاوی وتیشی : داعش  گەرچی شکستی هێناوە  بەڵام هێستا پاشماوەکانی ئەم تاقمە تیرۆریستییە  هەڕەشەیەک بۆ ئاسایشی خەڵک و ناوچە دێنە ئەژمار و هێزی ئاسایشی لەسەریانە  کە پێش بە هاتنی ئەم هێزانە بگرن.

هێزی هاوبەشی ئێراق دەیەمی ژووئەنی ساڵی 2017  ی مووسڵی ناوەندی  پارێزگەی نەینەوا لەباکووری ئێراقان لە دەستی تاقمی تیرۆریستیی داعش ئازاد کرد.