ئاب 12, 2017 15:38 Asia/Tehran
  • کایەی دوویانەی ئەمریکا لە ڕفراندۆمی هەرێمی کوردستانی ئێراق

رێکس تیلەرسون وەزیری دەرەوەی ئەمریکا داوای لە مەسعود بارزانی سەروکی هەرێمی کوردستانی ئێراق کرد کۆپرسی لە سەر جیابوونەوەی هەرێمی کوردستانی ئێراق وەدرەنگ بخات.

تیلەرسوون بەرایی حەوتەی ڕابردووش لە وتووێژی تەلەفۆنی لەگەڵ بارزانی  بە ناوبراوی وتبوو کە ئەمریکا ڕازی نییە  بە بەڕێوەچوونی ڕیفراندۆمی  هەرێمی کوردستان   و جیابوونەوەی ئەم ناوچەیە لە ئێراق.

دەوڵەتی هەرێمی کوردستانی ئێراقیش لە پەیامێکدا بۆ واشینگتۆن داوای لە دەوڵەتی ئەمریکا کرد پرسەکە بەشێوەی  نووسراوە  بە کوردەکان ڕابگەیەنێ.

دەوترێ  باڵوێزخانەی ئەمریکا لە بەغداش نامەیەکی نهێنی  واشینگتۆنی بۆ هەولێر ناردووە  کە لەودا داوای  وەدرەنگ خرانی  ڕفراندۆمی هەرێم کراوە.

نەیارەتی ئەمریکا بەرامبەر ڕفراندۆمی هەرێمی کوردستانی ئێراق  داگری دوو خاڵی گرینگە ، یەکەم ئەوەی کە  هەوڵی  کوردستان  لەسەر پرسی جیابوونەوە لە ئێراق پەیڕەوی کردن لە سیاسەتەکانی ئەمریکایە . ئەگەر بێت و ئەمریکا لەگەڵ هەرێمی کوردستان لە رفراندۆم  هاوڕێیی بکات، ئەگەری بەڕێوەچوونی ئەم رفراندۆمە  بەهێزتر دەبێت  و ئەگەر ئەمریکا نەیارەتی لەگەڵ بکات  ئەگەری بەڕێوە چوونی دادەبەزێت  .

ئەم پرسەش نیشاندەری ئەوەیە کە دەوڵەتی هەرێمی کوردستانی ئێراقیش  ڕێگەیەکی هاوچەشن لەگەڵ د ەسەڵاتدرانی عەرەبی کەنداوی فارس  گرتۆتەپێش   و لەباری بڕیاردان وابەستە بە ڕۆژاوا بە تایبەت ئەمریکایە  .

دووهەم ئەوەی  ئەمریکا لە پرسی کۆپرسی جیایی هەرێمی کوردستان لە ئێراق  دووفاقیانە دەجووڵێتەوە  . ئەمریکا لەلایەکەوە  دەڵێت کە خوازیاری پاراستنی سەروەری نیشتمانی ئێراق و  ئێراقێکی دیمۆکرات و یەکگرتوویە و لەلایەکی دیکەوە لە کاردانەوە  بەرامبەر بە ڕفراندومی هەرێم  دەڵێت کە ئێستا  کاتێکی  شیاو بۆ بەڕێوەبردنی رفراندۆم نییە  .

ئەمریکا لەسەر ئەو باوەڕەیە کە بەرەنگار بوونەوەی داعش لە ئێراق  خاوەن ئەولەویەتە و هەر شتێک کە زاڵ بێت بەسەر ئەم  بەرەنگار بوونەوەیە، بە بڕوای دەوڵەتی ئەمریکا  قەبووڵ ناکرێت.

بە واتایەکی دیکە ، دەوڵەتی ئەمریکا هەوڵ دەدات  هەم دەوڵەتی ناوەندی بەغدا و هەم دەوڵەتی  هەرێمی کوردستان  ڕازی بکات  چونکە   لەحاڵێکدا کە  ناڕەزایەتی دەربڕیوە بەرامبەر ڕفراندۆمی هەرێمی کوردستان ،  هەروەهاش  داوای بەرێوە بردنی رفراندۆم  لە کاتێکی دیکەی کردووە  هەتا هەڕەشەی جیابوونەوەی  هەرێم  لە  ئێراق  هەروا بەسەر دەوڵەتی ناوەندی بەغداوە بێت .

سیاسەتی دووفاقیانەی واشینگتۆن بەسەرنجدان بەوەیە کە ئێراق  ڕەوشێکی هەستیاری دوای داعش تێپەڕ دەکات و چالاکانی بیانی وەک ئەمریکا هەوڵ دەدەن دزەی خۆیان لەم قۆناخە  نوێیە  بەهێزتر بکەن  یان ئەوەی  لانیکەم بیپارێزن.

بە وتایەکی باشتر  ئەم هەڵس و کەوتە دووفاقیانەیەی ئەمریکا بەرامبەر رفراندۆم  بە ڕوانین لە ئێراقی دوای داعشە.

دەوڵەتی ئەمریکا لەحاڵێکدا بەم چەشنە  دەجووڵێتەوە    کە لە ناوخۆی هەرێمی کوردستانیش  دەنگی ناڕەزایەتی بەرامبەر  ڕفراندۆم  بەرزتر بووە

نەیاران وێڕای ئەوەی کوردستان  بەشێک لە سەرزەوینی ئێراق دەزانن هەروەها لەسەر ئەو باوەڕەشن  کە  پارتی و  بارزانییەکان  بە ئامانجی درێژکردنەوەی دەسەڵات وهێزی خۆیان  بەسەر هەرێمی کوردستان،  پرسی رفراندۆم و جیابوونەوەی هەرێمیان  هێناوەتە ئاراوە.

ئەمەش لە حاڵێکدایە کە پێداگری دەوڵەتی هەرێمی کوردستان  لەسەر بەڕێوەچوونی رفراندۆم   لەوانەیە خەرج و بەرجی زۆری لێ بکەوێتەوە   وەکوو  هاتنەدی شەڕی ناوخۆیی لەنێوان دەوڵەتی ناوەندی و هەرێمی کوردستان .