ئه‌یلوول 11, 2017 11:51 Asia/Tehran
  • کاردانەوەی سەرۆکی پەرلەمانی هەرێمی کوردستانی ئێراق بە بەڕێوەچوونی گشت پرسی

سەرۆکی پەرلەمانی هەرێمی کوردستانی ئێراق وشداریی دا لەمەڕ بەڕێوەچوونی یەکلایەنەی گشت پرسیی جیابوونەوە لەو ناوچەیە.

بەپێی ڕاپۆری رۆژی یەکشەممەی کەناڵی ئەلمەیادینی لوبنان، یوسف محەممەد سەرۆکی پەرلەمانی هەرێمی کوردستانی ئێراق وتی: هەر هەنگاوێک بۆ دیاریکرانی چارەنووسی هەرێمی کوردستانی ئێراق بەدەر لەیاسا، بارودۆخ بەرەو هەڵدێرێکی مەترسیدار دەبات.

هاوکات، بە قووڵ بوونەوەی کێشە ناوخۆییەکان لەهەرێمی کوردستانی ئێراق لەسەر بەڕێوە چوونی گشت پرسی، بزووتنەوەی"نەخێر بۆ ڕیفراندۆم" کۆبوونەوەیەکی لە پارێزگای سلێمانی بەڕێوە برد. ئەندامانی ئەو بزووتنەوە داکۆکی دەکەن لە جم و جۆڵی نەیاران و خوازیاری دانی دەنگی نا بە گشت پرسی جیابوونەوەی هەرێمی کوردستان لە ئێراقن.

لەهەمان کاتدا، ئیسماعیل جەلالی نوێنەری پێشووی کوردەکان لە پەرلەمانی ئێراق وتی: گردبوونەوە لە پارێزگای سلێمانی بەشێکە لە چالاکی لەدژ گەڵاڵەی مەسعوود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستانی ئێراق بۆ بەڕێوەبردنی گشت پرسی.

بەپێی هەواڵێکی دیکە ، سەبارەت بە نەیارەتییەکان لەگەڵ بەڕێوە چوونی گشت پرسی جیابوونەوە لە هەرێمی کوردستانی ئێراق،  کاوە مەحموود سکرتێری گشتیی پارتی شیوعی کوردستانی ئێراق رۆژی یەکشەممە لەدیمانە لەگەڵ هەواڵدەریی ئاناتۆلیی تورکیا وتی: کۆمکاری عەرەبیش خوازیاری بەڕێوە نەچوونی گشت پرسییە نەک دواخرانی.

بەقسەی سکرتێری گشتیی پارتی شیوعیی کوردستانی ئێراق، کۆمکاری عەرەب پێشنیاری کرد، بەناوبژیوانی ئەو یەکێتییە، دانوستانەکانی هەولێر و بەغدا لەبارەی چارەسەریی کێشەکانی نێوان دوولایەن، دەس پێ بکرێ.

ژمارێک پارت و لایەنی هەرێمی کوردستانی ئێراق، حەوتی ژۆئەنی ڕابردوو لە دانیشتنێکدا بەئامادەبوونی مەسعوود بارزانی سەرۆکی ئەو هەرێمە ڕەزامەندییان دەربڕی لەگەڵ بەڕێوە چوونی گشت پرسیی جیابوونەوەی هەرێمی کوردستان لە ئێراق لە ٢٥ی سیپتەمبەری٢٠١٧، پرسێک کە لەگەڵ نەیارەتی شێلگیرانەی حکومەت، گرووپە جیاجیا ئێراقییەکان و وڵاتانی ناوچەکە وجیهاندا بەرەوڕوو بووەتەوە.