ئه‌یلوول 11, 2017 19:01 Asia/Tehran
  • مەبەست وئامانجەکانی ئەمریکا لە دانانی بنکەی گەورەی سەربازی لە هەرێمی کوردستان

بەرپرسی مه لبه ندی مەخمور ی یەکیەتی نیشتمانی کوردستان ، وێڕای ڕاگەیاندنی داندرانی بنکەی گەورەی سەربازی ئەمریکا لە هەرێمی کوردستان وتی: پێشبینی دەکرێ لە ئەگەریی ڕیککەوتنی نێوان هەولێر وبەغدا هێزە ئەمریکیەکان هێڵەکانی بەرایی هێزی پێشمەرگە ی وەرگر ن وبەجیگای ئەوان لە و ناوچانه سەقامگیر بن.

بە پێی ڕاپۆرتی کوردپرێس بە گیڕانەوە لە ملت پرێس، ڕشاد گلالی بەرپرسی یەکیەتی نیشتمانی کوردستان لقی مەخمور لەم بوارە ڕایگەیاند : ئەمریکا لە دەڤەری قەراج دەستی کردووە بە دانانی  بنکەیەکی گەورەی سەربازی بە چەکی قورس وفرەتر لە یەک هەزار وپانسەد کەس هێزی هەیە ونێزیک بە سەدوپەنجا ترۆمبێلی سەربازی هامریش لەم بنکەیە ئامادە کردووە. وتیشی: مەبەستی ئەمریکا لەم کارە هاوئاهەنگی وهاوکاری لەمەڕ هەڵمەتی ئازاد کرانی حەویجەیە چونکە ئەم ناوچەیە لە ڕۆژهەڵات وباشوورەوە لکاوە بە ناچەکانی ژێر کۆنترۆڵی داعش ولەگەڵ حەویجە لە پێوەندی ڕاستە وخۆ دایە. گەڵاڵی لە درێژەدا پیداگری کرد کە سەرەڕای مەبەستی ڕاگەێندراو ، ئەگەری هەیە کە مەبەستی تریش لە پشت پەردەی ئەم کردەوەیە لەئارادابێت. بۆ نمونە  ئەمەکە ئەمریکا بە نیازی  ئەوەیە کە ڕێگر بێت لە بەر دەم  دوپات بوونەوەی نومایشی  تەلەعفەر ولە خۆبەدەستە وەدانی سەرکردەکانی داعش بە وڵاتانی خۆیان کە زۆربەیان وڵاتانی لێواری کەنداوی فارس وتورکیان پێشگیری بکات. ئەم بەرپرسەی یەکیەتی نیشتمانی کوردستان هەروەها ڕایگەیاند : ئەم ئەگەرە لەئارادایە ئەگەر بێتۆ لە نێوان هێزەکانی هەولێر وبەغداڕێکەوتن بەدی نە یەت ،  هێزە ئەمریکیەکان هێڵی بەرایی هێزی پێشمەرگە بگرنە دەس  لەناوچەی گراو لە دەڤەری بەشی دوبز هەتا سنوورەکانی قه راج وبیخەنە   ژێر کۆنترۆڵی خۆیانەوە.