ئه‌یلوول 12, 2017 09:28 Asia/Tehran
  •  جەختکردنی کاربەدەستانی کورد لەسەر بەڕێوە بردنیی رێفراندۆم لە هەرێمی کوردستانی عیراق

سەرەڕای بوونی نەیاریەتی نێو خۆیی و ناوچەیی، بەرپرسی دۆسییەی بەڕێوە چوونی ڕێفراندۆم لە هەرێمی کوردستانی عێراق و وەزیری دەرەوەی پێشووی ئەو وڵاتە وتی: ئەو ڕێفراندۆمە لە کاتی خۆی دا بەڕێوە دەچێت .

 بە گوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵدەری ڕادیۆ وتەلەفەزیۆنی ئێران، هوشیار زیباری  رۆژی دوو شەممە وتی: سەرەڕای نەیاریەتییەکان ، هەوڵەکان بۆ بەڕێوە چوونیی ئەو ڕێفراندۆمە درێژەی هەیە و ئەو ڕێفراندۆمە لە بیست و پێنجەمی سێپتەمبەر واتا چەند رۆژ دیکە بەڕێوە دەچێت و هەموو کاروباری تەکنیکی و ئیداری و سیاسی ئەو ڕێفراندۆمە لەبەر چاو گیراوە .

 زیباری وتی، بەم زووانە کۆبوونەوەی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان بە ئامادە بوونیی  هەموو ئەندامان بەڕێوە دەچێت و پرسی ڕێفراندۆم لیکئەدرێتەوە .

 ئەو بەئاماژە بە نەیاریەتی زۆرێک لە وڵاتانی ناوچە لە وان ئێران و تورکیا لەگەڵ بەڕێوە چوونیی ڕێفراندۆم لە هەرێمی کوردستان وتی، بەم حالەیش بەڕێوە چوونیی ئەو ڕێفراندۆمە مافێکی ئاساییە و یاساییە .

مەسعوود بارزانی" سەرۆکی هەرێمی کوردستانی عێراق یش هەندێک لەمەو بەر هاوکات لەگەڵ تووندتر بوونەوەی شاڵاویی نەیاریەتییەکان دژی ڕێفراندۆم لەو ناوچەیە، جەختیکردبوو لە سەر بەڕێوە چوونیی ڕێفراندۆم.

 ئەوە لە حالێکدایە کە زۆرتری کوردەکانی عێراق نەایری بەڕێوە چوونیی ڕێفراندۆم لە هەرێمی کوردستانی عێراق دا و لەم چوار چێوەیە، بزوتنەوەی " نا بە ڕێفراندۆم"  لەناوچە جۆر بە جۆرەکانی کوردستانی عێراق دا چالاکی دەکەن .

هەر لەم حالە دا " عالیە نەسیف" ئەندامی فراکسیۆنی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسای عێراق لە پەرلەمانی  ئەو وڵاتە ڕۆژی یەکشەممە لە بارەی ئامانجەکانی " مەسعوود بارزانی" سەرۆکی هەرێمی کوردستانی عێراق ، بۆ بەڕێوە بردنیی ڕێفراندۆم لەو ناوچەیە لە عێراق وتیشی: ئامانجی سەرەکی و ستراتژیکی ڕێفراندۆم ، دەستەبەری ئاسایشی ئیسرائیل و بەدی هێنانی وڵاتیکی چووکە کە گرووپێکی سەر بە ئیسرائیل لەو دا حاکم بن .  پێداگری بارزانی لە سەر بەرێوە بردنی ڕێفراندۆم  لە هەرێمی کوردستانی عێراق لە ٢٥ سێپتەمبەری ٢٠١٧  بەرەوڕووی کاردانەوەی بەبڕشتانەی دەوڵەتی عێراق، تاقمە جۆر بە جۆرەکانیی عێراقی و وڵاتانی ناوچە و جیهان بۆتەوە .