ئه‌یلوول 13, 2017 09:22 Asia/Tehran
  • پارێزگای دیالەی ئێراق و ڕەت کردنەوەی پرسی بەڕێوەچوونی گشت پرسیی جیابوونەوەی هەرێمی کوردستان لەو پارێزگایە

بیست و شەش ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگاریی دیالەی ئێراق دوێنێ سێ شەممە بەزۆرینەی دەنگ، پرسی بەڕێوەچوونی گشت پرسیی جیابوونەوەی هەرێمی کوردستانی ئەو وڵاتە لەو پارێزگایەیان رەت کردەوەو ڕایانگەیاند، ریفراندۆم لەو پارێزگایە، ڕەوشەکە ئاڵۆزتر دەکات.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی ئیرنا، بەپێی بڕیاری ئەنجومەنی پارێزگای دیالە، خەڵکی ئەو پارێزگایە لەڕێی سازدانی خۆپێشاندان، نەیارەتی خۆیان لەگەڵ بەڕێوەچوونی گشت پرسیی جیابوونەوەی هەرێمی کوردستانی ئێراق دەربڕیوە و دەڵێن، پرسی ریفراندۆم، ئەو پارێزگایە ناگرێتەوە.

ئەو ئەنجومەنە هەروەها لە ماوەی رۆژانی ڕابردوودا قایمقامی شاری مەندەلی، سەر بەو پارێزگایەی، کە یەکلایەنە بڕیاری دابوو پرسی ریفراندۆمی جیابوونەوەی کوردستانی ئێراق لەو شارەدا بەڕێوە بچێ، بەزۆرینەی دەنگ لەسەر کار لابرد.

ژمارێک لە پارتەکانی ناوچەی کوردستانی ئێراق حەوتەمی ژوەنی ڕابردوو لە کۆبوونەوەیەکدا بە ئامادە بوونی مەسعوود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەنگیان دا بە بەڕێوەچوونی گشتپرسی جیا بوونەوەی ناوچەی کوردستان لە ئێراق لە ٢٥ی سێپتەمبەری ٢٠١٧.

بڕیاری هەرێمی کوردستانی ئێراق لەمەڕ بەڕێوەبردنی ڕیفراندۆم بۆ سەربەخۆیی کوردستان بەرەوڕووی نەیارەتیی بەربڵاو لە ئاستی نێودەوڵەتیدا بۆتەوە و وڵاتانی جۆربەجۆر داکۆکی و پشتیوانیی خۆیان لە سەروەری و یەکپارچە مانەوەی ئێراق ڕاگەیاندووە.

بەم حاڵەش، مەسعوود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستانی ئێراق داوای لە کوردەکان کردووە، بەشداری ئەو کۆپرسیە بن