ئه‌یلوول 13, 2017 09:24 Asia/Tehran
  • عەبادی: گشت پرسیی جیابوونەوەی هەرێمی کوردستان، نایاساییە

سەرۆک وەزیرانی ئێراق دوێنێ سێ شەممە وێڕای پێداگری لەسەر نایاسایی بوونی گشت پرسیی جیابوونەوەی هەرێمی کوردستانی ئەو وڵاتە، بەرپرسانی ئەو ناوچەیەی بۆ وتووێژ کردن لەگەڵ بەغدا، بانگهێشت کرد.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی فارس، حەیدەر عەبادی هەرچەشنە سەپێندرانی دەسەڵاتێکی یەکلایەنە لەئێراقی بەڕەت کراوە زانی و وتی: گشت پرسیی جیابوونەوەی هەرێمی کوردستان، ئاسایش و یەکپارچەیی ئێراق دەخاتە مەترسییەوە.

ژمارێک لە پارتەکانی ناوچەی کوردستانی ئێراق حەوتەمی ژوەنی ڕابردوو لە کۆبوونەوەیەکدا بە ئامادە بوونی مەسعوود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەنگیان دا بە بەڕێوەچوونی گشتپرسی جیا بوونەوەی ناوچەی کوردستان لە ئێراق لە ٢٥ی سێپتەمبەری ٢٠١٧.

بڕیاری هەرێمی کوردستانی ئێراق لەمەڕ بەڕێوەبردنی ڕیفراندۆم بۆ سەربەخۆیی کوردستان بەرەوڕووی نەیارەتیی بەربڵاو لە ئاستی نێودەوڵەتیدا بۆتەوە و وڵاتانی جۆربەجۆر داکۆکی و پشتیوانیی خۆیان لە سەروەری و یەکپارچە مانەوەی ئێراق ڕاگەیاندووە.

بەم حاڵەش مەسعوود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستانی ئێراق داوای لە کوردەکان کردووە، بەشداری گشت پرسی بن.