درێژەی نەیاریەتییەکان لەگەڵ ڕێفراندۆم لە هەرێمی کوردستان
لە درێژەی نەیاریەتییەکان لەگەڵ بەڕێوە چوونیی ڕێفراندۆم لە هەریمی کوردستان، سەرۆکی فیدراسیۆنی ئەنجوومەنی تورکمانەکانی عێراق وتی: بەڕێوە چوونی ڕێفراندۆم لە باکووری عێراق ده بیتە هۆی شەڕ و کۆکوژی .
" ئایدین بیاتلی" سەرۆکی فێدراسیۆنی ئەنجوومەنی تورکمانەکانی عێراق ڕۆژی چوار شەممە لە وتوویژ لەگەڵ هەواڵدەری " ئاناتۆلی" تورکیا وتیشی: عەرەبەکان،شیعەکان، تورکمانەکان و تەنانەت مەسیحییەکانی سەرانسەری عێراق، نەیاری بەڕێوە چوونیی ڕێفراندۆمن لە کوردستانی عێراق ، چوونکا بە جێی یارمەتی بە دامەزراندنی ئاشتی، پەرە ئەدەن بە ناکۆکییەکان .
هەر لەم حالە دا ؛ شیخ " قەیس ئەلخەزعەلی" سکرتێری گشتی بزوتنەوەی عەسائیب ئەلحەقی عێراقیش وێرای نەیاریەتی لەگەڵ گەڵاڵەی ڕێفراندۆم لە هەرێمی کوردستانی عێراق وتی: ئەم بزوتنەوەیە بە دەوڵەتی عێراق بۆ پاراستنی سەروەری وڵات یارمەتی ئەدات . شیخ قەیس ئەلخەزعەلی هەروەها نەیاریەتی لەگەڵ گەڵاڵەی بەڕێوە چوونیی ڕێفراندۆم لە هەرێمی کوردستان لە پەرلەمانی عێراقی بە جێ ستایش زانی و لە نوێنەرانی پەرلەمان ڕێزی گرت. نوینەرانی پەرلەمانی عێراق دۆینێ (سێ شەممە) لە سێبەری ناڕەزایەتی ئەندامانی کوردی پەرلەمان، لەگەڵ گەڵاڵەی بەڕێوە چوونی ڕێفراندۆم لە هەرێمی کوردستان نەیاریەتییان کرد . ژمارێک لە پارتەکانیی هەرێمی کوردستانی عێراق، حەوتەمی ژوئەن لە کۆبوونەوەیەک بە ئامادە بوونی " مەسعوود بارزانی" ، سەرۆکی ئەو ناوچەیە لەگەڵ بەڕێوە بردنیی ڕێفراندۆم لە کوردستانی عێراق لە ٢٥ سێپتەمبەری ٢٠١٧ ڕەزامەندیان دەربڕیوە ، پرسێک کە بەڕەوی ڕووی نەیاریەتی بە بڕشتانەی دەوڵەت، تاقمە جۆر بە جۆرە عێراقییەکان و وڵاتانی ناوچە و جیهان بۆتەوە .