به‌ریتانیا پاڵپشتیی ڕیفراندۆمی هه‌رێمی کوردستان ناکات
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا به‌یاننامه‌یەکی ده‌رکرد و له‌و به‌یاننامه‌یه‌دا دژایه‌تیی خۆی له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌چوونی ڕیفراندۆمی هه‌رێمی کوردستان ڕاگه‌یاند که بڕیاره ڕۆژی 25ی سێپتێمبێری 2017 به‌ڕێوه بچێت.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، وته‌بێژی ئه‌و وه‌زاره‌تخانه‌یه له به‌یاننامه‌یەکدا ڕایگه‌یاند: له‌نده‌ن پشتیوانی له ڕیفراندۆمی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ناکات که ده‌یه‌وێت ڕۆژی 25ی سێپتێمبێری 2017 به‌ڕێوه‌ی ببات.
له‌و به‌یاننامه‌یه‌دا هاتووه: به‌ڕێوه چوونی ڕیفراندۆم مه‌ترسیی ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی ناپاوه‌جێیی له ناوچه‌که‌ی به‌دواوه ده‌بێت که ده‌بێ له‌سه‌ر شکستی داعش ته‌رکیز بکات به‌م بۆنه‌وه به‌ریتانیا ده‌ست پێکردنی گفتوگۆی نوێی نێوان حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان و ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندیی عێراق له‌باره‌ی داهاتووی پێوه‌ندیی هه‌ولێر- به‌غدای پێشنیار کردووه.
له‌و به‌یاننامه‌یه‌دا جه‌خت کراوه که گفتوگۆکان ده‌بێ به بێ پێش مه‌رجه‌وه به‌ڕێوه بچێت و تێکڕای ناکۆکییه‌کانی نێوان دوو لایه‌ن له‌خۆ بگرێته‌وه و کۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی پشتیوانی له‌و بابه‌ته بکات.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا له‌و به‌یاننامه‌یه‌دا داوای له حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان کرد که له‌و ده‌رفه‌ته بۆ ده‌ست‌پێکردنی گفتوگۆی جیدی له‌گه‌ڵ به‌غدا که‌ڵک وه‌ربگرێت.