ئه‌یلوول 17, 2017 17:52 Asia/Tehran
  • یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستانی عێراق داوای لێکدانەوەی بەبڕشتانەی بەدیلەکەی ڕیفراندۆمی کردووە.

یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستانی عێراق خوازیاری لێکدانەوەی بەبڕشتانەی بەدیلەکەی وڵاتانی ڕۆژئاوا بۆ ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی هەرێمی کوردستانە.

بەپێی ڕاپۆرتی سومریەنیوز، هاوکات لەگەڵ تاوسەندنی چالاکییەکان لە هەرێمی کوردستانی عێراق بەمەبەستی بەڕێوەبردنی ڕیفراندۆم، مەلابەختیار سەرۆکی دەستەی کارگێڕیی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتیمانی کوردستانی عێراق لە پرێس کۆنفرانسێکدا داوای لێکدانەوەی بەبڕشتانەی بەدیلەکەی وڵاتانی ڕۆژئاوا بۆ ڕیفراندۆمی کرد.

مەلا بەختیار وتیشی: ئێمە چاوەڕوانی ئەوە دەکەین کە وردیاتێکی زیاترمان لە بارەی ئەم بەدیلە دەست کەوێت و دیارە کۆبوونەوەی گرینگیش لەماوەی دوو ڕۆژی داهاتوو بەڕێوە دەبەین بۆ بەدیلێک کە گرفتەکان چارەسەر بکات. ناوبراو پێشی داگرت: ئێمە بۆ ڕاپەڕێندرانی ئەو گەڵاڵەیە دەستەبەرو گەرەنتیمان دەوێت.

هەر لەم حاڵەدا موحەممەد سەعدەدین ئەندامی ئەنجومەنی باڵای ڕیفراندۆمی هەرێمی کوردستانی عێراق  و سەرۆکی پارتی گەشەی تورکمانیش لە بارەی ڕیفراندۆمەوە وتوویەتی: دوای پەسەند کرانی لە لایەن پەرلەمانەوە ئەنجومەنی باڵای ڕیفراندۆم ناتوانێ هەڵیوەشێنێتەوەو یان دوای بخات، چونکو ئەمە پەرلەمانە کە بڕیاری یەکجاری دەدات. ناوبراو هەروەها پێشی داگرت کە ڕیفراندۆم لەکاتی خۆی دا واتە 25ی سپتامبەر بەڕێوە دەچێت و ئەو داخوازییانەش کە هەرێم لەم قۆناغەدا لەمەڕ دانوستان لەگەڵ بەغداو پێشنیارو بەدیلەکان پێی دەگات، هەر هەمووی دەکەوێتە قۆناغی دوای ڕیفراندۆمەوە.

بڕێک لە پارت و لایەنەکانی هەرێمی کوردستانی عێراق حەوتەمی ژوئەن لە کۆبوونەوەیەک دا لەگەڵ مەسعودبارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستانی عێراق  لە سەر بەرپا کرانی ڕیفراندۆم لە 25ی سپتامبەری 2017 ڕێککەوتن و ئەمەش بابەتێکە کە لەگەڵ دژایەتیی لێبڕاوانەی دەوڵەت و لایەنە جۆربە جۆرەکانی عێراق و وڵاتانی ناوچەکە دا بەرەوڕوو بووەتەوە.

پێداگریی " مەسعوود بارزانی" لە سەر بەڕێوە چوونی ڕێفراندۆم لە هەرێمی کوردستانی عێراق دا لە ٢٥ سێپتەمبەری ٢٠١٧ دا بەرەوڕووی کاردانەوەی بە بڕشتانەی دەوڵەتی عێراق،تاقمە جۆربەجۆرەکانی عیراقی و وڵاتانی ناوچەکە و جیهان بووەتەوە .