تشرینی یه‌که‌م 06, 2017 10:30 Asia/Tehran
  • زەریف بە مەبەستی بەشداری لە ڕێ و ڕەسمی ئەسپەردە کرانی جەلال تاڵەبانی سەردانی سلێمانی کرد

وەزیری دەرەوەی ئێران ئەمڕۆ هەینی لە سەروی شاندێکەوە بە مەبەستی بەشداری لە ڕێ و ڕەسمی بەڕێ کردن و ئەسپەردە کردنی جەلال تاڵەبانی سەرۆک کۆماری خوالێخۆشبوویی ئێراق، سەردانی سلێمانی دەکات.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕادیۆ و تەلەڤزیۆنی ئێران؛  "محەممەد جەواد زەریف" وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران ڕۆژی سێشەممە لە پەیامێکدا، کۆچی دوایی "جەلال تاڵەبانی" لە دەوڵەت و گەلی ئێراق سەرەخۆشی کردبوو.

"حسێن ئەمیر عەبدوڵاهیان" یاریدەری تایبەتی سەرۆکی مەجلیسی شۆرای ئیسلامیی ئێران لە کاروباری نێودەوڵەتیش ڕۆژی پێنجشەممە بە داخ و مەخابن دەربڕین بەرامبەر بە کۆچی دوایی سەرۆک کۆماری پێشوو و خوالێخۆشبووی ئێراق لە پەیامێکدا لە لاپەڕەی تویتەرەکەیدا نووسی: جەلال تاڵەبانی هەرگیز بەرامبەر بە ئێران بەڵێنشکێن نەبوو.

جەلال تاڵەبانی دواڕۆژانی ساڵی ٢٠١٢ پاش ئەوەی جەڵتەی مێشک لێی دا گوێزرایەوە بۆ ئەڵمان و پاش ١٩ مانگ گەڕایەوە بۆ هەرێمی کوردستانی ئێراق ، بەڵام پاش ماوەیەک لەبەر نالەبار بوونی دۆخی تەندرووستی دیسان گوێزرایەوە بۆ ئەڵمان و لە ئاکامدا ڕۆژی سێشەممە ٣ی ئۆکتۆبەر لە تەمەنی ٨٤ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.

سەرپەیڤ