تشرینی یه‌که‌م 08, 2017 16:28 Asia/Tehran
  • پەرەی بێ سەقامی لە کەرکووک بە هۆی بەڕێوە چوونی کۆپرسی

بە دوای بەڕێوە چوونی کۆپرسی جیابوونەوە هەرێم لە ئێراق و پەرەی ئاڵۆزی لە پارێزگای کەرکووک ، ژمارێک لە نوێنەرانی پەرلەمانی ئێراق ، خوازیاری دەسوەردانی دەوڵەتی ناوەندی ئەو وڵاتە بوون بۆ کونتڕۆڵی ناوچە کێشە لەسەرەکان .

بە گوێرەی ڕاپۆڕتی ڕۆژی یەکشەمەی کاناڵی تەلەفیزیونی  ئەلعێراقیە  " ئەرشەد ساڵحی " ئەندامی پەرلەمانی نوێنەرانی ئێراق  وتی دۆخی ئاسایشی  لە کەرکووک  مەترسیدار بووە  و پەرلەمان  خوازیاری  دەسوەردانی هێزە دەوڵەتیەکانە  بوو  بۆ گەڕانەوەی   ئاسایش  لەو ناوچەیە .  " نیازی  میعمار  ئۆغڵۆ " ئەندامی  دیکەی پەرلەمانی  نوێنەرانی ئێراقیش وتی : دەوڵەت دەبێ  کونتڕۆڵی چاڵە نەوتیەکان بگرێتە دەس و هێز بۆ ئەوێ بنێرێ  چۆنکوو شاروومەندانی ئەو ناوچەگەلە بۆ دامەزراندنی ئاسایش  سەر بە دەوڵەتی ناوەندین . بە پێی ڕای کۆمیسیونی  مافەوانی  پەرلەمانی  نوێنەرانی  ئێراق  ناردنی  هێزە دەوڵەتیەکان بۆ کەرکووک  و ناوچە کێشە لەسەرەکان بە پێچەوانەی  دەستووری  ئێراقە .

سەلیم شوقی "  یەکێک  لە نوێنەرانی  پەرلەمانی  ئێراق  وتیشی : بە دی  هاتنی  ئاڵۆزی  کردەوەیکی  جەنایەتکارانەیە   و دەوڵەتی ناوەندی  دەبێ  بە بێ  پاشە کشە  ئاسایش  و ئاشتی  لە کەرکووک دابمەزرێنێت . بە دوای  بەڕێوە چوونی  کۆپرسی  جیابوونەوەی  هەرێمی  کوردستانی  ئێراق و دوای  پەسەنکراوەی  ئەنجومەنی    پارێزگاریی  کەرکووک   لە مەر  دانانی  ئاڵای  کوردستانی  ئێراق  بەسەر   ناوەندە دەوڵەتیەکان پەلامار بۆ سەر  ناوەندەکانی  پارتە تورکەمان و عەرەبەکان  لەو پارێزگایە توندتر  بوەتەوە .  کۆپرسی جیایی لە هەرێمی کوردستانی ئێراق  سەرەڕای  نەیاریەتی  جیهانی و کاردانەوەی  بە بڕی دەوڵەتی  ئێراق  25  سێپتامری 2017  بە   پێداگری مەسعوود بارزانی  سەرۆکی هەرێمی کوردستانی   ئێراق بەڕێوە چوو  ئەو کردەوەی  بارزانی  پێشێلکرانی  دەستووری  ئێراق و یاسا نێونەتەوەییەکانە .