سەفەری سەلیم جبووری بۆ هەولێر بە مەبەستی دیدار لە گەڵ بارزانی -پەژارە دەربڕینی ئەندامی شاندی سەرۆکی پەرلەمان لەو سەفەرە
سەرۆکی پەرلەمانی ئێراق ئەمڕۆ یەکشەمە بە مەبەستی دیدار لە گەڵ سەرۆکی هەرێمی کوردستانی ئێراق گەیشتە هەولێر .
بە گوێرەی ڕاپۆڕتی ئیسنا و بەگێڕانەوە لە سومریە نیوز سەلیم جبووری سەرۆکی پەرلەمانی ئێراق ئەمڕۆ بە مەبەستی دیدار لە گەڵ مەسعوود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستانی ئێراق سەردانی هەولێری کردووە . نووسینگەی مێدیایی جبووری ئەو هەواڵەی ڕاگەیاند . کوردستانی ئێراق لە 25 سێپتامبر سەرەڕای نەیاریەتی بەغدا ؛ وڵاتانی ناوچەیی و کۆمەڵگای جیهانی لە گەڵ کۆپرسی سەربەخۆیی کوردستان ئەو کۆپرسیەی بەڕێوە برد . هەمام حەموودی ئەندامی شاندی سەرۆکایەتی پەرلەمانی ئێراق سەبارەت بە سەفەری سەرۆکی پەرلەمانی ئێراق پەژارەی خۆی دەربڕی و وتی من بە جبووری سەبارەت بە سەفەری بۆ هەولێر وشداریم دا ئەو سەفەرە پەیوەندیەکی لە گەڵ سەرۆکایەتی پەرلەمانەوە نیە . حەموودی وتی : ئەو سەفەرە بۆ دیداری تاکەکەسی لە گەڵ مەسعوود بارزانیە و لە ڕوانگەی ئێمەوە هیوابڕاوە . ناوبراو جەختی کرد ئەو سەفەرە لە ڕێبازی نەیاریەتی نوێنەرانی پەرلەمانە کە هەموویان دژی ڕێبەرانی هەرێم کە کۆپرسی سەربەخۆییان بەڕێوە برد دەنگیان دا ئەو سەفەرە هەرگیز ڕای بارزانی ناگۆڕێت و قەیران تەنیا دوای هەڵوەشانەوەی ئاکامی کۆپرسیەکە چارەسەر دەبێت .