تشرینی یه‌که‌م 09, 2017 09:56 Asia/Tehran
  • نووری مالیکی: گشتپرسیی جیابوونەوەی هەرێمی کوردستانی ئێراق دەبێ هەڵوەشێتەوە

نووری مالیکی سەرۆکی هاوپەیمانیی نیشتمانیی ئێراق بەپێداگری لەسەر پێویستیی هەڵوەشانەوەی گشتپرسیی جیابوونەوەی هەرێمی کوردستان، وتی: پاش هەڵوەشانەوەی ریفراندۆم، ئینجا لە دانوستان لەگەڵ هەولێر پێشوازی دەکەین.

بەپێی ڕاپۆری ئەمڕۆ دووشەممەی هەواڵدەریی مێهر و بەگێڕانەوە لە کەناڵی سومرییە نیوز، نووری مالیکی لەدیدار لەگەڵ داگلاس ئەلسولەیمان باڵوێزی واشنگتۆن لەبەغدا وێڕای بەنایاسایی زانینی  گشتپرسیی جیابوونەوەی هەرێمی کوردستانی ئێراق وتی:بەپێویستی نازانین ئەنجامەکانی ئەو ریفراندۆمە قەبووڵ بکەین.

ئەلسولەیمانیش لەو چاوپێکەوتنەدا جەختی کرد لەسەر پێویستیی پاراستنی یەکڕیزیی و یەکپارچەیی خاکی ئێراق.

حکومەتی ناوەندیی ئێراقیش رۆژی ڕابردوو (یەکشەممە) نەیارەتی خۆی ڕاگەیاند لەگەڵ ڕێککەوتنی نێوان مەسعوود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستانی ئێراق و ئوسامە نوجێفی و ئەیاد عەلاوی دوو یاریدەری فوئاد مەعسووم سەرۆک کۆماری ئێراق لەسەر جۆری دانوستان لەگەڵ بەغدا بەئامانجی چارەسەریی کێشەکانی سەرچاوە گرتوو لە بەڕێوەچوونی گشتپرسیی جیابوونەوەی هەرێمی کوردستانی ئەو وڵاتە.

پاش بەڕێوەچوونی گشتپرسیی جیابوونەوەی هەرێمی کوردستانی ئێراق (٢٥ی سیپتەمبەری٢٠١٧) بەپێداگریی مەسعوود بارزانی سەرۆکی ئەو هەرێمە، ناکۆکی نێوان حکومەتی ناوەندیی ئێراق و بەرپرسانی هەرێمی کوردستانی ئەو وڵاتە، قووڵ بووەتەوە.

سەرپەیڤ