تشرینی یه‌که‌م 09, 2017 18:05 Asia/Tehran
  • پەسەن کرانی بایکوتە نوێکانی بەغدا لەدژی هەرێمی کوردستانی عێراق

دەوڵەتی ناوەندی عێراق ڕایگەیاند : لە وەڵام بە بنپێکردنی یاسای بنەڕەتی وبەڕێوەبردنی کۆپرسیی جیا بوونەوەی هەرێمی کوردستان ، بەغدا بڕیاری تەمێ کارانەی نوێ لەدژی کوردستانی عێراق دەگرێتە بەر.

بە پێی ڕاپۆرتی ئەمڕۆ دوشەممەی هەواڵدەری مێهر بە گیڕانەوە لە بەغدا نیوز" بە پێێ بەیان نامەیەک کە نوسینگەی حەیدەر عیبادی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە جڤێنی ئەمنیەتی نیشتمانی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بە ئامادە بوونی عیبادی بڵاوی کردەوە ، هەگبەی نوێ لە کردەوە تەمێ کارانەکان لەدژی هەڕێمی کوردستانی عێراق پەسەن کراو ڕاگەێندرا کە ئەم کردەوانە لەدژی شارومەندی کوردی عێراقی نیە. بە پێی ئەم بەیان نامەیە ، سەرەتی دەوڵەتی عێراق هەروا بەرەنگار بوونەوەی داعش وبەربەرەکانی لەگەڵ تاقمە ترۆریستەکان ودابین کردنی ئەمنیەتی سنوورەکانی عێڕاق دەبێت. لەم جڤێنەدا هەروەها بڕیارگیرا هەتا تۆڕەکانی بەدالەیی وپێوەندی موبایل لەژێر کۆنترۆڵی هه ریم  بێتە دەرێ وبگوێزرێتەوە بۆ بەغدا . ئەم ئەنجومەنە لە ئێران وتورکیا یش داوای کرد پێوەندی خۆی لە بواری تێپەرگەکانی سنووری لەگەڵ خاکی عیراق تەنیا لەڕیگەی دەوڵەتی ناوەندی بەغدا ئەنجام بدەن وهەموو تێپەڕگەکانی سنووری خۆیان لەگەڵ هەڕێمی کوردستانی عێراق هەتا کاتێک کە دەوڵەتی ناوەندی کۆنترۆڵی بگرێتە دەس ، دابخەن. لەم کۆبوونەوەیەدا هەروەها لە ئێران وتورکیا داواکرا هەتا هاوکاریەکانی تیجاری خۆ لەگەڵ هەڕێمی کوردستانی عێراق بە تایبەت لە بواری فروشتنی نەوت ڕابگرن ولەم بوارەدا تەنیا لەگەڵ دەوڵەتی ناوەندی عێراق هاوئاهەنگی ئەنجام بێت. دوابەدوای بەڕێوەچوونی کۆپرسیی جیا بوونەوە لەهەڕێمی کوردستانی عێراق بیست وپێنجەمی سێپتەمبەری دووهەزاروحەفدە بە پیداگری مەسعود بارزانی سەرۆکی ئەم ناوچەیە ، ئاڵۆزی لە پێوەندی دەوڵەتی ناوەندی عێرا ق لەگەڵ بەرپرسانی هەرێمی کوردستانی ئەم وڵاتە پەرەی سەندووە.

سەرپەیڤ