یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان لێژنه‌یێکی تایبه‌ت بۆ هه‌ڵبژاردنی جێگره‌وه‌ی تاڵه‌بانی پێکده‌هێنێت
نوێنه‌ری یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ڕایگه‌یاند که پارته‌که‌ی بڕیاری داوه له چه‌ند ڕۆژی ئاینده‌دا لێژنه‌یێک بۆ هه‌ڵبژاردنی جێگره‌وه‌ی خوالێخۆشبوو مام جه‌لال پێکبهێنێت.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئارێز عه‌بدوڵڵا له لێدوانێک بۆ ناوه‌ندی نه‌ته‌وه‌ییی هه‌واڵی عێراق ده‌ڵێت: یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان پاش پرسه و سه‌ره‌خۆشیی مام جه‌لال لێژنه‌یێکی تایبه‌ت بۆ دیاری کردنی جێگره‌وه‌ی سکرتێری گشتیی پارته‌که پێکده‌هێنێت.
ناوبراو ئاماژه‌ی کرده ئه‌وه‌ی ئه‌و لێژنه‌یه پێشنیاره‌کانی خۆی ئاراسته‌ی کۆمیته‌ی ناوه‌ندی ده‌کات و ئه‌وانیش تاوتوێیان له‌سه‌ر ده‌که‌ن.
ئارێز عه‌بدوڵڵا ده‌ریشی بڕی: وه‌ک په‌یڕه‌وی ناوخۆی یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان، کوسره‌ت ڕه‌سووڵ جێگری یه‌که‌می سکرتێری گشتی تا کاتی دیاری کردنی سکرتێری نوێ هه‌ستێت به ئه‌رکه‌کانی سکرتێری گشتیی حزبه‌که.