تشرینی یه‌که‌م 10, 2017 20:44 Asia/Tehran
  • 
سپاسی بنەماڵەی تاڵەبانی بۆ ئایەتوڵڵا سیستانی و پزیشکانی ئێران

قوباد تاڵەبانی کوڕی مام جەلال بەناوی بنەماڵەکەیەوە بە دەرکردنی بەیایننامەیەک وێرای سپاس کردن لە بەرپرسانی عێراقی بە تایبەت ئایەتوڵڵا سیستانی سپاسی گرووپی پزیشکی ئێرانی کرد کە زەحمەتیان بۆ باوکی کێشاوە.

 بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە سکای پرێس، قوباد تاڵەبانی، کوڕی جەلال تاڵەبانی سەرۆک کۆماری پێشووی عێراق کە ڕۆژی ۱۱ی ڕەزبەر کۆچی دوایی کرد،بە دەرکردنی پەیامیکی ڤیدیۆیی سپاسی گرووپی پزیشکی ئێرانی کرد کە لەماوەی ۱۰ ساڵی ڕابردوودا بەردەوام چاودێری پزیشکی مام جەلالیان کردووە و بە تایبەت سپاسی ئەو گرووپە پزیشکیەی ئێرانی کرد کەلە ماوەی  ۵ ساڵی ڕابردوودا چاودێری باوکیان کردووە

 قوباد تاڵەبانی هەروەها سپاسی ئایەتوڵڵا سەید عەلی سیستانی گەورە مەرجەعی باڵای شیعەکانی عێراق و بەرپرسانی ئەم وڵاتەی کرد کە بە نادردنی پرسەنامە سەرەخۆشی کۆچی دوایی مام جەلالیان لە بنەماڵەکەی کردووە.

هەروەها یادی نۆشیروان مستەفا و سەهید سەید محەمەد باقر حەکیمی بەرز ڕاگرت.

 قوباد تاڵەبانی سپاسی تایبەتی حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیری عێراقی کردووە بۆ هەوڵەکەی بە مەبەستی بەڕێوەبردنی ڕیوڕەسمی یادی مام جەلال.

جەختیشی کرد کە هەر بەو شێوەیەی سەرۆک کۆماری کۆچ کردووەی عێراق هاوسەنگی سیاسی نێوان تاران و واشنتۆن، سوننە و شیعە ودیکەی گرووپەکانی دەپاراست، هەموو گرووپە دژبەرەکان دەبێ ئەزموونی سیاسی لەم وانەیە بگرن.