تشرینی یه‌که‌م 12, 2017 20:25 Asia/Tehran
  • سنورەکانی تورکیا لەگەڵ هەرێمی کوردستانی عێراق بەرە بەرە دادەخرێت

وتەبێژی نوسینگەی سەرۆک کۆماری تورکیا ڕایگەیاندکە سنوورەکانی ئەم وڵاتە لەگەڵ هەرێمی کوردستانی عێراق لە ماوەی ڕۆژەکانی داهاتوودا بە هاوکاری تاران وبەغدا بەرە بەرە دادەخرێت.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەری مێهر " ئیبراهیم کاڵین " وتەبێژی نوسینگەی سەرۆک کۆماری تورکیا ڕایگەیاند : وڵاتەکەی دەێهەوێ لەماوەی ڕۆژەکانی داهاتوو هیدی هیدی سنوورەکانی خۆی لەگەڵ هەرێمی کوردستانی عێراق دابخات. بە پێی ئەم ڕاپۆرتە ، وتیشی کە ئانکارا لەڕێگەی هاوکاری لەگەڵ بەغدا وتاران ، ئەم کارە ئەنجام ئەدات. وتەبێژی نوسینگەی ئەردۆغان هەروەها ڕایگەیاند کە ئەم کردەوەیە لە کاردانەوە بە هەڵنەوەشاندنەوەی ئەنجامی گشت پرسیی جیا بوونەوەی هەرێمی کوردستانی عێراق لە دەوڵەتی ناوەندی بەغدا ئەنجام دەبێت. ئەم کاربەدەستە تورکە وتی: ئانکارا بەنیازی  سزادانی نەتەوەی کوردستانی عێراق نیە بەڵکۆ لەدووی ڕێگرتنە لە پارچە پارچە کرانی ئەم وڵاتە. ئەو لە بەشێکی تر لە  قسەکانی خۆیدا وتی: قەیرانی دیپلۆماتیکی بەدی هاتوو لەگەڵ ئەمریکا کێشەیەکی گەورە نیە ودەتوانرێ لە ماوەی یەک ڕۆژ دا چارەسەر بکرێت بەڵام واشنتۆن وکەسانی تر دەبێ ڕێز دانێن بۆ سەربەخۆیی دەزگەی دادەڤانی تورکیا. سەرباری نەیارەتیەکانی جیهانی ودەوڵەتی ناوەندی عێراق لەگەڵ کۆ پرسیی جیا بوونەوەی هەرێمی کوردستانی عێراق، کاربەدەستانی هەرێمی کوردستانی عێراق ئەم گشت پرسیەیان لە بیست وپێنجەمی سێپتەمبەر لە هەرێمی کوردستانی عێراق بەڕێوە برد. 

سەرپەیڤ