تشرینی یه‌که‌م 13, 2017 19:25 Asia/Tehran
  •  نێچیرڤان بارزانی داوای لە ئایەتوڵڵا سیستانی کرد بۆ پێش گرتن بەهەڵایسانی شەڕ لە کەرکووک هەنگاوهەڵبگرێ

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانی ئێراق داوای لە ئایەتوڵڵا عەلی سیستانی مەرجەعی شیعەکانی ئەو وڵاتە کرد، بۆ پێش گرتن بە شەڕ و پێکدادان لە کەرکووک، هەنگاو بنێت.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی فارس، ئەمڕۆ هەینی هەواڵگەلێک لەمیدیا جۆربەجۆرەکان لەبارەی گردبوونەوەی هێزە ئێراقییەکان لەنزیک کەرکووک و ئەگەری تێکهەڵچوون لەو ناوچەیە بڵاو بۆوە.

بەپێی ڕاپۆری سومرییەنیوز، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانی ئێراق لەوئاراستەدا، حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی ئێراقی تاوانبار کرد، هێزەکانی لەکەرکووک و نەینەوا جێگیرکردووە.

ناوبراو لەدرێژەی قسەکانیدا خوازیاری دەسوەردانی ئایەتوڵڵا سیستانی مەرجەعی شیعەکانی ئێراق و هەروەها کۆمەڵگای جیهانی بوو بۆ پێش گرتن بەهەڵایسانی شەڕ لەو ناوچانە.

بەپێی ڕاپۆری کەناڵی ئەلعالەم؛ سەرکردایەتی ئۆپراسیۆنی هاوبەشی هێزە ئێراقییەکان ئەمڕۆ هەینی لەبەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند کە هیچ چەشنە ئۆپراسیۆنێکی سەربازی لەلایەن هێزە ئێراقییەکان لەباشووری کەرکووک هەڵکەوتوو لەباکووری ئەو وڵاتە دەس پێ نەبووە.

ئەوە لەکاتێکدایە کە میدیا کورد زمان و ڕۆژاواییەکان سەرلەبەیانی ئەمڕۆ هەواڵی دەسپێبوونی ئۆپراسیۆنی سەربازی هێزە ئێراقییەکان لەباشووری کەرکووکیان ڕاگەیاندو ئیدیعایان کرد، هێزەکانی پێشمەرگە بۆ پێش گرتن بە تێکهەڵچوون لە کەرکووک چوونەدەر.