تشرینی یه‌که‌م 13, 2017 19:58 Asia/Tehran
  • زیانی٦٠هەزار دۆلاریی لە فڕۆکەخانەی سلێمانیی ئێراق

دوابەدوای ڕاگرتنی گەشتە دەرەوەییەکان لە فڕۆکەخانەکانی هەرێمی کوردستانی ئێراق لەسەربڕیاری بەغدا، بەرپرسانی فڕۆکەخانەی سلێمانی باس لە زیانی رۆژانە شەست هەزار دۆلاریی لەو فڕۆکەخانەیە دەکەن.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی ئیرنا، پاش بەڕێوەچوونی گشت پرسیی جیابوونەوەی هەرێمی کوردستانی ئێراق لە٢٥ی سیپتەمبەر، حکومەتی ناوەندی لەبەغدا کۆمەڵە کردەی سزادەرانەی لەدژ ڕێبەرانی هەرێم دەکارگرت کە ڕاگرتنی گەشتە دەرەوەییەکان لە فڕۆکەخانەکانی هەرێم لەوێنەی ئەو سزایانەیە.

بەتێپەڕینی حەوتەیەک بەسەر دەسپێکرانی جێ بەجێ کردنی ئەو کردانە، ئێستا تاهیر عەبدوڵڵا بەرپرسی فڕۆکەخانەی سلێمانی بە ماڵپەڕی ئەلمەعلومەی ئێراق دەڵێ؛ زیانێکی قورسمان وێکەوتووە، داهاتی گەشتە ناوخۆییەکان ئەوەندە نییەو تەنانەت ناتوانێ مووچەی کارمەندەکانیش دابین بکات.

ناوبراو وتی: زیانی سەرچاوەگرتووە لەپرسە، رۆژانە لەنێوان پەنجا هەتا شەست هەزار دۆلارە ، جیا لەوەش هاوردە لەڕێی ئەو فڕۆکەخانەوە هەتا بەر لە جێ بەجێ کرانی سزاکان، لەساڵدا دەگەیشتە دە ملوێن دۆلار.