تشرینی دووه‌م 09, 2017 16:15 Asia/Tehran
  • وەڵامی کوردستانی عێراق بۆ وتەکانی ئەم دواییەی عەبادی سەبارەت بە هەرێم

دەوڵەتی هەرێمی کوردستانی عێراق بە دەرکردنی بەیاننامەیەک لە کاردانەوە بەرامبەر بە وتەکانی ئەم دواییەی حەیدەرعەبادی داوای پیاداچوونەوە بە بوجەی کارمەندانی هەرێم و سەرنجدانی زیاتر بە هێزی پێشمەرگەی کرد.

بەپێی ڕاپۆرتی سومریەنیوز، لەو بەیاننامەیەدا کە لە لایەن دەوڵەتی هەرێمی کوردستانی عێراقەوە دەرچووە هاتووە : حەیدەرعەبادی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە پرێس کۆنفرانسی حەوتانەی خۆی دا ئاماژەی کردووەتە بڕێک لە پرسەکانی هاوپەیوەند بە هەرێمی کوردستان و بەم پێیە ئێمەش لە گەڵاڵەکەی حەیدەر عەبادی لە بارەی هەوڵی دەوڵەتی فیدراڵ بۆ دابین کردنی موچەو داهاتەکان پێشوازی دەکەین و ئامادەین تەواوی داتاکانی هاوپەیوەند بە موچەی کارمەندانی هەرێم بخەینە ڕوو.

دەوڵەتی هەرێمی کوردستانی عێراق داوای لە عەبادی کردووە کە لە چوارچێوەی دەستەڵاتەکانی بەو بوجە 334 ملیارد دینارییەدا بچێتەوە کە بۆ مانگێکی کارمەندانی هەرێمی کوردستان دیاری کراوە.

لەم بەیاننامەیەدا پێ لە سەر ئەوە داگیراوە کە لە بوجەی دەوڵەتی فیدراڵ دا هیچ ئاماژەیەک بە هێزی پێشمەرگە نەکراوەو تەنیا ئاماژەیەکی کورت کراوە بە هێزەکانی وشکانیی سەربە وەزارەتی بەرەڤانی . ئەمە لە حاڵێکدایە کە ئێمە چاوەڕوانی ئەوەمان دەکرد کە خۆبەختکارییەکانی هێزی پێشمەرگە لە تەنیشتی هێزەکانی عێراق زیاتر لەوە سەرنجی بدرێتێ.

لەم بەیاننامەیەدا هاتووە: ڕەوتی ڕادەست کردنی نەوتی هەرێمی کوردستانی عێراق بە دەوڵەتی فیدراڵی عێراق پێویستی بە چوارچێوەیەکی یاسایی هاوڕێ لەگەڵ دانی دەستەبەری پێویست سەبارەت بە داهاتە دراڤییەکانی هەرێمە.

سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕۆژی سێ شەممە باسی هاوکاریی کەسانی گەندەڵ و قاچاخچییەکانی نەوت لە هەرێمی کوردستانی عێراقی کردو ڕایگەیاند: کارمەندانی هەرێم و هێزی پێشمەرگە کردەوەکانیان نادروستە.