تشرینی دووه‌م 11, 2017 16:20 Asia/Tehran
  • عەبادی: پێویستیمان بەناوبژیوانی نییە بۆ چارەسەریی قەیرانی بەدیهاتوو لەگەڵ هەولێر

سەرۆک وەزیرانی ئێراق پێی داگرت؛ وڵاتەکەی پێویستی بە ناوبژیوانیی نییە بۆ چارەسەریی ناکۆکییەکان لەگەڵ خەڵکی کوردستان.

بەپێی ڕاپۆری سومرییە نیوز، حەیدەر عەبادی، سەرۆک وەزیرانی ئێراق لە وتاردانێک لە بینای پارێزگاریی کەربەلا وتی: ئێراق لە سێ شەڕدا سەرکەوتنی بەدەست هێنا، یەکێکیان ڕزگارکرانی وڵات، دووهەم یەکڕیزیی وڵات و سێهەمیش خۆڕاگریی لەهەمبەر هەڕەشەو گوڕەشەکان. ناوبراو وتی کە کێشەی تیرۆریزمی داعشی ، بڕوایی و هزرییە چونکە تیرۆریستان بۆ کوشتنی کەسانی مەدەنی تێدەکۆشن و ئێمە دەبێ لەوبارەوە بەپارێز بین.

عەبادی پێی داگرت: ئێمە هیچ پێویستییەکمان بە ناوبژیوانی نییە بۆ چارەسەریی کێشەو ناکۆکییەکان لەگەڵ خەڵکی کوردستاندا.

پێشمەرگەکان پاڵەوان و نەتەوە خوازن و دەوری گرینگیان بینیوە لە لەناوبردنی تیرۆریزم بەڵام بەداخەوە، هەندێ کەس، هێزی پێشمەرگە بەخەیانەت تاوانبار دەکەن لەبەر ئەوەی لەگەڵ هێزەکانی سوپای ئێراق شەڕی نەکرد.

عەبادی داوای لە هەرێمی کوردستانی ئێراق کرد، بڕێک پشوودرێژ بن چونکە حکومەتی ئێراق بەزوویی ئاساناکاری و پشکی ئەوان دەدات.

عەبادی وتیشی: هەندێ گرووپی سیاسی چاوەڕوانی ئەنجامدانی هەوڵی تیرۆریستین هەتا بتوانن دەسکەوتی سیاسی بەدەست بێنن. ئێمە داوا لە دەم و دەزگە ئاسایشییەکان دەکەین بۆ پێش گرتن بە ڕوودانی وەها ڕووداوگەلێک ئامادە بن. ناوبراو لەبارەی ناوچەوە وتی: ئاڵۆزترکرانی بارودۆخ لە ناوچە، دامەزرانی گرووپە ڕەشەکوژەکان وئاوارەبوونی خەڵکی بەدواوە دەبێ. ئێمە خوازیاری جێگیربوونی هێمنی و ئارامین لە لوبنان، یەمەن، میسرو سووریا و هەروەها خوازیاری کۆتایی هاتنی ناکۆکیییەکانیشین.

عەبادی هەروەها وتی: ئێمە ڕێگەنادەین هێزە ئاسایشییەکان و هێزەکانی حەشدی شەعبی هاوبەش بن لە هەڵبژاردنەکاندا.

ژمارێک سیاسەتوان لەمافەکانی حەشدی شەعبی بۆ پڕووپاگەندەی هەڵبژاردن، سوود وەردەگرن.

سەرۆک وەزیرانی ئێراق لەسەفەر بۆ کەربەلای موعەلا هەروەها هاوبەش بوو لە پاک کردنەوەی شەقام و کۆڵانەکانی ئەو شارە.

حەیدەر عەبادی کە بۆ دیدار لەگەڵ بەرپرسانی پارێزگای کەربەلاو ئاگاداربوون لەگەڵاڵەی ئاسایشیی تایبەتی ئەربەعین ، سەردانی ئەو پارێزگایەی کردووە، بەئامادەبوون لە سەر شەقامەکانی ئەو شارە گەسکی گرتەدەست و دەستی کردە ماڵین و خاوێن کردنەوەی ئەو شەقامانەی دەچنەوە سەر گڵکۆی حەزرەتی"ابا عبداللە الحسین و حضرت عباس علیهماالسلام".

سەرۆک وەزیرانی ئێراق سەرکەوتنی گەڵاڵەی ئاسایشیی تایبەتی ئەربەعینی بە سەرکەوتنێکی دیکە نرخاند کە دەخرێتەسەر سەرکەوتنەکانی هێزە ئاسایشییەکان لەدژ داعش.

سەرۆک وەزیرانی ئێراق ڕێزی گرت لە هێزە چەکدارەکان، هێزە ئاسایشی و هەواڵگرییەکان لەبەر دابین کردنی ئاسایشی زیارەتکارانی ئەربەعینی حوسێنی و دەم و دەزگە جیاجیاکان کە خزمەتی زیارەتکارانی ئیمام حوسێن(ع) یان کرد و سەرکەوتنی گەڵاڵە ئاسایشییەکانی بە لاپەڕەیەکی زێڕین زانی کە دەخرێتە سەر دۆسییەی سەرکەوتن بەسەر گرووپی ڕەشەکوژی داعش و ڕزگارکرانی ناوچە داگیرکراوەکانی ئێراق.

حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی ئێراق، پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ لەگەڵ ئەحمەد سافی نوێنەری مەرجەعییەتی ئێراق لە کەربەلاو شێخ عەبدولمەهدی کەربەلایی نوێنەری ئایەتوڵڵاهولعوزما سیستانی دیدار و وتووێژی کرد.