کانونی دوھەم 09, 2018 16:38 Asia/Tehran
  • وتەبێژی بزووتنەوەی گوڕان لە وەڵام بە ڕەخنەو گازندەکان: بە نوێنەرایەتی لە خەڵکی کوردستانی ئێراق چوینە  بەغدا

وتەبێژی بزووتنەوەی گوڕان لە کوردستانی ئێراق لە وتووێژێکدا لەگەڵ میدیا کوردییەکان لە کوردستانی ئێراق ڕایگەیاند سەفەری شاندی حیزبەکانی ئۆپۆزیسیۆنی کوردستانی ئێراق بە نوێنەرایەتی لە دامەزراوەکانی هەرێمی کوردستانی ئێڕاق نەبووە بەڵکۆ ئەوان بە نوێنەرایەتی لە داواکاریەکانی خەڵک بۆ بەغدا سەفەریان کردووە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا - شوڕش حاجی بە ڕاگەیاندنی ئەم بابەتە وتی: ئێمە لە سەفەر بۆ بەغدا ڕامان گەیاند کە پێبەندین بە یەکپارچەیی خاکی عێراق ویاسای بنەڕەتی وهاتووین هەتا لە مافی خەڵکی کوردستانی عێراق بە پێی هەرئەم یاسایە بەرەڤانی بکەین ،وتیشی: ئێمە هەموومان پیمان خۆش بوو شاندێکی پێکهاتوو لە هەموو حیزبە سیاسیەکانی کوردستانی عێراق بۆ بەغدا سەفەر بکات بەڵام حیزبی دێموکرات ویەکیەتی نیشتمانی چەند دەستەییان لە نێوان حیزبە کوردیەکان دا بەدی هێناوە.شوڕش حاجی  کە یەکێ لە ئەندامانی شاندی نێردراوبۆ بەغدا بوو لە درێژە دا وتی: ئاکامی سەفەری حیزبەکانی بزوتنەوەی گوڕان- کۆمەڵی ئیسلامی کوردستانی عێراق وهاوپەیمانی دێموکراسی ودادپەروەری شتێک نیە کە دەستبەجیی ببێنرێت چون ئێمە بەمەبەستی مۆرکرانی ڕێککەوتنەکانی سیاسی نەچووبووین بەڵام بەبڕانە ئاکامی ئەم سەفەرە لە لێکدانەوەی لیستی کارمەندانی هەرێمی کوردستانی عێڕاق دەبینین . وتەبێژی بزوتنەوەی گوران ڕایگەیاند لە بەغدا وادەیان پێ داین کە هێزەکانی سەربازی لە توز زۆرماتۆ ببەنە دەرێ وهێزەکانی پۆلیسی فیدراڵ جێگریان بکرێت وهاوکات لەگەڵ ئەم کاروکردانە - کوردگەلیک کە لەم شارە ئاوارە بوونە بگەڕێنەوە بۆ شارەکانیان . ئەم قسانە دوای ئەوە هاتە ئاراوەکە میدیاکانی حیزبەکانی دەسەڵاتدار لە کوردستانی عێراق سەفەری شاندی حیزبەکانی ئۆپۆزیسیۆنی کوردستانی عێراق بۆ بەغدا ودیدار لەگەڵ حەیدەر عیبادی سەرۆک وەزیران ونوری مالکی جێگری سەرۆک  کۆماری عێراق وحیزب وپارتەکانی تری عێراقی دوای ئەوەیە کە میدیاکانی پارتە دەسەڵاتدارەکانی هەرێمی کوردستانی عێراق ڕەخنە یان گرتووە لە شاندە دژبەرەکانیان کە سەردانی بەغدایان کردووە .