کانونی دوھەم 12, 2018 13:45 Asia/Tehran
  • ٢٣٠ نمونەی پێشێلکاری لە بارەی ڕۆژنامە نووسانەوە لە ھەرێمی کوردستانی عێراق لە ساڵی ٢٠١٧

سەندیکای ڕۆژنامە نووسانی ھەرێمی کوردستانی عێراق ڕایگەیاندووە کە لە ماوەی ساڵی ڕابردووی زایینی پتر لە ٢٣٠ نمونەی پێشێلکاری لە بارەی ڕۆژنامەنووسانەوە تۆمار کراوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی ئیرنا، ئەندامێکی لێژنەی بەرەڤانی لە مافی ڕۆژنامەنووسانی سەر بەم سەندیکایە ڕۆژی پێنج شەممە بە ئاراستە کردنی ڕاپۆرتێک لە پرێس کۆنفرانسێکدا لە ھەولێر ڕایگەیاند: لە ساڵی ٢٠١٧ی زایینی ھەوڵێکی سەرنەکەوتوو بۆ تیرۆری سێ ڕۆژنامەنووس دراوەو دوو ڕۆژنامەنووسیش لەکاتی بڵاوکردنەوەی ھەواڵی ناوچەکە کوژراون.

ئەم لێژنەیە وتووشیەتی: لە ساڵی ڕابردوودا پێنج ڕێکخراوەی میدیایی لە کوردستانی عێراق دا داخراون، ٢٠ ڕۆژنامەنووس گیراون و ٣٠ ڕۆژنامەنووسیش بریندار بوونە.

ڕاپۆرتەکەی لێژنەی بەرەڤانی لە مافی ڕۆژنامەنووسانی ھەرێمی کوردستانی عێراق باسی لەوەش کردووە کە ٣٩ ڕۆژنامەنووس لە بەر ھەوڵدان بۆ بڵاو کردنەوەی ئاڵ و گۆڕەکانی ناوچەکە لە بارەیانەوە پێشێلکاری کراوە.

لەم ڕاپۆرتەدا ھاتووە:٤٧ نمونە لەو ١٣٧ نومنەیەی پێشێلکاری لە بارەی ڕۆژنامەنووسانەوە دژی کەناڵی ئێن ئاڕ تی بووە کە لە شاری سلێمانی دایە.

ئازاد موحەممەد ئەمین سەرۆکی سەندیکای ڕۆژنامە نووسانی ھەرێمی کوردستانی عێزاقیش لەم دانیشتنەدا وێڕای ئاماژە کردن بە ڕێژەی پێشێلکاری لە بارەی ڕۆژنامەنووسانەوە بە پەیامنێرانی وت: بە داخەوە لە ساڵی ڕابردوودا ئێمە شایەتی ھەڵکشانی ڕێژەی پێشێلکاری بەرامبەر بە ڕۆژنامەنووسان لە ھەرێمی کوردستانی عێراق بووین، بە جۆرێک کە بە توند بووونەوەی ڕەوتی ئاڵ و گۆڕە سیاسییەکان لە کوردستانی عێراق زەبروزەنگی دژی ڕۆژنامەنووسانیش پەرەی سەندووە.

ناوبراو پێشی داگرت: پەلاماردانی ڕۆژنامە نووسان پێشێلکردنی یاسای ژمارە ٣٥ی ساڵی ٢٠٠٧ی زایینی تایبەتی ڕۆژنامەنووسان لە ھەرێمی کوردستانی عێراق دایەو دەبێ پێشی پێ بگیردرێت.