کانونی دوھەم 13, 2018 16:19 Asia/Tehran
  • بەرهەم ساڵح و پێداگرتنی لەسەر پێویستی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی سالم و شەفاف لەهەرێمی کوردستانی ئێراق

بەرهەم ساڵح سەرۆکی هاوپەیمانیی دیموکراسی و دادوەریی هەرێمی کوردستانی عێراق جەختی کرد لەسەر پێویستیی بەڕێوە چوونی هەڵبژاردنی شەفاف و سالم وهەروەها بەسەروەردانانی دەنگی جەماوەر.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی فەرمیی عێراق(واع)؛ بەرهەم ساڵح دوێنێ هەینی لەدیدار لەگەڵ ئالیس والبۆل یاریدەری هەڵسوڕێنەری کاروباری سیاسیی نێردراوی تایبەتی ڕێکخراوی نەتەوەکان بۆ عێراق بەپێداگری لەسەر پێویستیی هاوکاری و هەوڵی جیددی بۆ چارەسەریی ڕیشەیی قەیرانەکانی بەردەم، خوازیاری بەڕێوە چوونی هەڵبژاردنی شەفاف و سالم و گەڕانەوە بۆ بڕیاری گەل وەک باشترین ڕێگا بۆ دەستاودەست پێکرانی دیموکراتیک و ئاشتیانەی دەسەڵات بوو.

هەڵبژاردنی پەرلەمانیی عێراق ١٢ی مای ٢٠١٨ بەڕێوەدەچێ. لەو هەڵبژاردنانە، داڕشتی کابینە، سەرۆک وەزیران و هەروەها سەرۆک کۆمار و سەرۆکی پەرلەمانی عێراق دیاری دەکرێن.

بەرهەم ساڵح هەروەها بەئاماژە بە کێشەو گرفتی نێوان هەولێر و بەغدا وتی: چارەسەریی ئەو کێشانە لەڕێی وتووێژەوە بەجۆرێک کە یارمەتی بدات بە ڕەوتی سیاسی وئاسایشی بەتایبەت ڕەوشی گوزەرانی شارومەندان، پێویست و زەرورییە.

بەرهەم ساڵح پێشتر لەکاردانەوە بە قووڵ بوونەوەی نائارامییەکان لە باکووری عێراق، جەختی کرد لەسەر پێویستیی هاریکاری لەگەڵ بەغداو خوازیاری پێکهێنانی دەوڵەتی کاتیی لە کوردستانی عێراق بوو.

هەرێمی کوردستانی عێراق، ساڵی٢٠١٧ی لەکاتێکدا کۆتایی پێهێنا کە هەڵەی ستراتژیای مەسعوود بارزانی سەرۆکی پێشووی هەرێمی کوردستانی عێراق بە بەڕێوەبردنی گشت پرسیی جیابوونەوە، گیروگرفتەکانی ئەو هەرێمەی دووهێندە کرد.