پێنج حزبه سه‌ره‌کییه‌که و ژماره‌یه‌ک حزبی تری هەرێمی کوردستان به یه‌ک لیست به‌شداریی هه‌ڵبژاردن ده‌که‌ن
پێنج حزبه سه‌ره‌کییه‌که "پارتی، یه‌کێتی، گۆڕان، یه‌کگرتوو و کۆمه‌ڵ" و چوار حزبی دیکه لە هەرێمی کوردستان بڕیاریاندا، که له ناوچه کێشە لەسەرەکان به یه‌ک لیست به‌شداریی هه‌ڵبژاردن بکه‌ن.
ئه‌مڕۆ له‌شاری ھه‌ولێر، ھه‌ریه‌که له پارتی دیموکراتی کوردستان، یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان، بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان، کۆمه‌ڵی ئیسلامی، حزبی شیوعی، حزبی سۆسیالست، حزبی زه‌حمه‌تکێشان، ھاوپه‌یمانیی بۆ دادپه‌روه‌ریی و دیموکراسیی و یه‌کگرتووی ئیسلامیی له‌باره‌گای مه‌کته‌بی سیاسی زه‌حمه‌تکێشان کۆبوونه‌وه بۆ وتووێژ کردن له‌سه‌ر چۆنیه‌تی به‌شداریکردنیان له هه‌ڵبژاردن له ناوچه كێشەلەسەرەكان.
دوای کۆبوونه‌وه‌که، رێباز بێرکۆتی، نوێنه‌ری یه‌کێـتی نیشتیمانی کوردستان له کۆبوونه‌وه‌ی حزبه‌کان به رۆژنامه‌نووسانی راگه‌یاند که "له کۆبوونه‌وه‌که‌دا رێککه‌وتووین که به به‌یه‌ک لیست، که له ھاوپه‌یمانێتییه‌که‌دا خۆی ده‌بینێته‌وه به‌شداریی ھه‌ڵبژاردنه‌کانی په‌رله‌مانی عیراق له ناوچه کێشە لەسەرەکان".
سه‌باره‌ت به‌وه‌ی، که واده‌ی دروستکردنی هاوپه‌یمانێتیی کۆتاییهاتووه، نوێنه‌ره‌که‌ی یه‌کێتی وتی: "ده‌رچه‌ی یاسایی ھه‌یه که حزبه‌کان به‌یه‌ک لیست به‌شداریی ھه‌ڵبژاردن بکه‌ین له‌و ناوچانه".
لای خۆیه‌وه به‌ڵێن عه‌بدوڵا ھاوسه‌رۆکی حزبی زه‌حمه‌تکیشانی کوردستان ئاماژه‌ی به‌وه‌دا که "لایه‌نه‌کان رێککه‌وتووین له‌سه‌ر لیسته هاوبه‌شه‌که، به‌ڵام ھه‌ندێک ورده‌کاریی ته‌کنیکی ماوه و سبه‌ینێ به‌رپرسی ده‌زگای ھه‌ڵبژاردنه‌کانی سه‌رجه‌م ئه‌و حزبانه پێکه‌وه کۆده‌بنه‌وه بۆ چاره‌سه‌رکردنی لایه‌نه ته‌کنیکییه‌کان".