شوبات 08, 2018 20:38 Asia/Tehran
  • ستایشی ڕاوێژکاری یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانی ئێراق  لە ڕێبەرایەتیی  ئایەتۆڵڵا  عوزما خامنەیی

ڕاوێژکاری یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانی ئێراق ،وتی : ئایەتۆڵڵا خامنەیی بە ئاوەزمەندی و وریایی تایبەتی خۆی ئێرانی ڕێبەرایەتی کردووە .

مامۆستا نیازی هەورامانی "  ڕاوێژکاری   یەکێتیی  نیشتمانیی  کوردستانی ئێراق  ڕۆژی پێنجشەمە  لە وتووێژ  لە گەڵ هەواڵدەریی  تەسنیم  بە  پیرۆزبایی کردنی  ساڵوەگەڕی  سەرکەوتنی  شۆڕشی  پڕ شکۆی  ئیسلامیی  نەتەوەی   ئێران وتیشی : شۆڕشی ئیسلامیی  ئێران  شۆڕشێکە  کە دەبێ  شانازیی  پێ بکرێت چۆنکوو  عیزەت و سەربەرزیی  موسوڵمانانی جارێکی دیکە  گەڕاندووەتەوە .مامۆستا نیازی هەورامانی  وێڕای  ئاماژ  بە پرسی  فەلەستین  وەک  گرینگترین  کێشەی  جیهانی   ئیسلامیش  وتی :  لە دەسکەوتەکانی  شۆڕشی  ئیسلامیی  ئێران  ئەوەیە   کە    فەلەستینیەکان  لە هەمبەر  زۆڵم  و زۆری   ڕژیمی داگیرکاری  ئیسرائیل  تەنیا   ئێران    لە پاڵ خۆیدا دەبینێت  و تەنیا وڵاتێکە کە لەو چوار دەیەیەدا   لە هەمبەر    داگیرکارانی   ئیسرائیلی  ڕاوەستاوە . ئەو کەسایەتیە  کوردە  ئێراقیە  جەختیشی کرد :  دوژمنان بەردەوام  خەریکی   بەرنامە داڕشتن  و لاواز کردنی جیهانی  ئیسلامن ،  بەڵام  بە سەرکەوتنی شۆڕشی  ئیسلامیی  ئێران  و  بەردەوامی و گەشەسەندنی لە ناوچەکە و جیهان  ،  لەمپەرێکی  گەورە  لە هەمبەر  پیلانگێڕی  و  نیازی  نەگریسی   دوژمنانی   ئیسلام  بە دی هاتووە  و دەورێکی  گرینگی  لە  پووچەڵ کرانەوەی   ئەو  پیلانگێڕیانەدا ھەبووە  .  ڕاوێژکاری  ئایینی    یەکێتیی  نیشتمانی  کوردستانی  ئێراق  وتیشی  :  کۆماری  ئیسلامیی  ئێران   سەرەڕای   دوژمنایەتیی    ڕوژئاوا  بە ڕێبەرایەتی    ئەمریکا  و   بەکار هێنانی  توندترین  بایکوتەکان  لە بوارەکانی  سیاسی   ئابووری   کۆمەڵایەتی  و تەکنولوژیا  دەستی  گەیشتووە  بە  پێشکەوتنگەلێکی  بەرچاو  و ئێستاکە  لە سای  ئەو پێشکەوتنگەلەدا ئێران وەک  دەسەڵاتێکی  ناوچەیی    ڕوڵێکی    حاشا هەڵنەگری  لە  هاوکێشەکاندا هەیە .