کێشەی بازارچە سنوورییەکانی نێوان ئێران و هەرێم چارەسەر بووە
شوبات 09, 2018 20:02 Asia/Tehran
سەر کونسولی ئێران لە هەولێر لە میانەی ڕاگەیندراوێک ئاماژەی دا کە کێشەی بازارچە سنووریەکان چارەسەر بووە.
بەپێی ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، سەر کونسولی ئێران لە هەولێر لە میانەی ڕاگەیندراوێک ئاماژەی دا کە کێشەی سەرجەم بازارچە سنووریەکان لەگەڵ هەرێم چارەسەر بووە.
لەم ڕاگەیەندراوەدا هاتووە: خەڵک وبازەرگانانی هەرێم ئەگادار دەکەینەوە بە پێی ڕەزایەتی حکومەتی هەرێم و بەغدا بازاڕچەکانی کێلە، سەیرانبەن و شوشمێ کراونەتەوە.
هەر بۆیە داوا لە هەموو چالاکەکانی ئەم بازاڕچانە دەکەین کە کاری ئاسایی ڕۆژانەی خۆیان دەست پێ بکەنەوە.
هەروەها ئاماژەی داوە کە ئێران هەموو جۆرە ئاسانکارییەک لەم بازاڕچانەدا پێشکه ش بە خەڵکی دەکات.