شوبات 13, 2018 09:14 Asia/Tehran
  • ئاشکرا بوونی گەندەڵیی چەند ملیارد دۆلاری لە ھەرێمی کوردستانی عێراق

ئەندامێکی لێژنەی خەباتی دژی گەندەڵیی سەربە پەرلەمانی ھەرێمی کوردستانی عێراق باسی دەرکەوتنی گەندەڵییەکی چەند ملیارد دۆلاریی کردووە لە نێو دەستەڵاتدارانی حکومی ھەرێم.

ئومێد موحەممەد عەلی ئەندامی لێژنەی خەباتی دژی گەندەڵیی سەربە پەرلەمانی ھەرێمی کوردستانی عێراق، ڕۆژی دووشەممە بە میدیا خۆجێییەکانی ڕاگەیاند: زانیارییە دەست کەوتووەکان وا دەردەخەن کە ملیاردان دۆلار گەندەڵی و پارە ھەڵلوشین لە ھەرێمی کوردستانی عێراق دا ڕووی داوە.

ناوبراو بەبێ ئەوەی ئاماژە بۆ وردیاتی دۆسیەکە بکات، وتیشی: بەم زووانە بەڵگەکانی ھاوپەیوەند بەم گەندەڵییە چەند ملیارد دۆلارییە دەخەینە بەر دەستی سەرچاوەکانی دادەڤانی، بیروڕای گشتی و میدیاکان.

ھەڵبەت ئومێد موحەممەد عەلی ئەندامی لێژنەی خەباتی دژی گەندەڵیی سەربە پەرلەمانی ھەرێمی کوردستانی عێراق ئاماژەی نەکردووەتە ھیچ ناوو یان کەسایەتییەک لە بارەی دۆسیەی ئەم گەندەڵییە چەند ملیارد دۆلارییە.