کۆبوونەوەی ناڕازیانەی ماموستایانی خانەنشین لە کوردستانی عێراق
مامۆستایانی خانەنشین لە هەولێر لە ناڕەزایەتی بە وەرنەگرتنی مووچەی خۆیان ، کۆبوونەوە و حکومەتی ھەرێمی کوردستانی عێراقیان تاوانبار کرد بە دزی کردن لە سندوقی ماموستایانی خانەنشین .
بە گوێرەی ڕاپۆڕتی کورد پرێس ، ژومارێک لە مامۆستایانی خانەنشین ڕۆژی دووشەمە لە بەردەم بینای ئیدارەی دارایی هەرێمی کوردستانی عێراق لە هەولێر کۆبوونەوە . ماموستایانی ناڕازی ڕایانگەیاند لە ماوەی سی ساڵ خزمەتیان بەشێک لە مووچەکەیان بە بیانووی ڕژاندنی مووچەکەیان لە سەندووقی خانەنشینی ،نەیاندراوەتێ و ئێستاکە ئەو سندوقە ناتوانێ مووچەی ماموستایان بدات . ماموستایانی ناڕازی لە هەرێمی کوردستانی عێراق جەختیان کرد بە ھەبوونی سەندوقگەلی خانەنشینی ئەگەر دزییان لێ نەکرابایە ، بەرپرسانی کوردستانی عێراق دەیانتوانی مووچەی خانەنشینەکان لە سەر کات و بە تەواوی بدەن . بەڵام ئێستاکە ئەو مووچەیە تەواو نادرێت و هەردوو مانگ جارێک ئەدرێت. لە هەمان حاڵدا ڕۆژی دوشەممە لە شاری سلێمانی و شارەکانی ناوچەی گەرمیانی کوردستانی عێراقیش ماموستایانی ناڕازی کە پێشتر بۆ ناڕەزایەتی بەرامبەر بە وەرنەگرتنی مووچەی چەن مانگەیان مانیان لە چوونە سەر پۆل و وانەوتنەوە گرتبوو هەمیسان خوپیشاندانیان کردو خوازیاری دانی بە تەواوی مووچەی وەدوا کەوتووی خۆیان لە بەرپرسان بوون . ئیدارەی هەرێمی کوردستانی ئێراق سەرەڕای فرۆشی سەربەخۆی نەوت لە سێ ساڵی ڕابردوودا نەیتوانیوە مووچەی فەرمانبەرانی خۆی بدات و هەرێمی کوردستانی عێراق لە سێ ساڵی ڕابردوودا شایەتی کۆبوونەوەی ناڕازیانە بووە .