یهکێتی: گۆڕان نامهی بۆ نهتهوهیهکگرتووهکان ناردووه که گوایە یەکێتی بەنیازە پەلاماری سەربازییان بدات
مهکتهبی سیاسیی یهکێتیی نیشتمانیی کوردستان ڕایگهیاند، "نامەی رەسمی بۆ نوێنەری نەتەوە یەکگرتووەکان و کونسوڵخانەکانی هەرێمی کوردستان، لە لایەن بزووتنەوەی گۆڕانەوە نێردراوە، گوایە، یەکێتی بەنیازە پەلاماری سەربازییان بدات."
مهکتهبی سیاسی یهکێتی دوێنی سێشهممه ڕاگهیهندراوێکی بڵاوکردهوهۆ ئاشکرایکرد، "ئەوەی جێی داخە لامان، نەک پڕوپاگەندە، بەڵکو نامەی ڕەسمی بۆ نوێنەری نەتەوە یەکگرتووەکان و کونسوڵخانەکانی هەرێمی کوردستان، لە لایەن بزووتنەوەی گۆڕانەوە نێردراوە، گوایە، یەکێتی بەنیازە پەلاماری عەسکەریان بدات. لە کاتێکدا سەراپا ئەو پڕۆپاگەندانە ڕەت دەکەینەوە، لە هەمان کاتدا، لە حکومەت و لەناو یەکێتی، خۆمان بە بەرپرسیار دەزانین لە پاراستنی ئاسایشی کوردستان و سەروەری یاسا".مهکتهبی سیاسی یهکێتی دهشڵێت:"هەرگیز یەکێتی، بۆ چارەسەرکردنی کێشە سیاسی و یاساییەکان، هانا بۆ هێز نابات. هەردەم یەکێتی لەناو شۆڕش و لەدوای ڕاپەڕینەوە، بەرگری لە خۆی کردووە. بەرگریش مافی پیرۆزە، ئەو کێشەیەی لەسەر تەتەڵەی دەنگەکانیش بە ئامێری ئەلیکتڕۆنی کەوتۆتە ئاراوە، یەکێتی هەڵوێستی ڕۆشنە".لهبارهی ههژمارکردنهوهی دهنگهکان بهدهست یهکێتی ڕایگهیاند، "مادام، لە سەراپای عێراقدا، گازندەی تەزویر هەیە، یان لە سەراپای عێڕاقدا ، دادگای دەستووری بڕیاری تەتەڵەکردنەوەی دەنگەکان بدات، یان ناکرێ، ، سلێمانی یان کەرکووک بکرێتە قوربانی دابەزینی ڕێژەی دەنگی چەند لایەنێکی سیاسی".
بەپێی ئەنجامی هەڵبژاردنەکان لەسەر ئاستی کوردستان پارتی یەکەم و یەکێتی دووەم و بزوتنەوەی گۆڕان سێهەمە، جگە لە پارتی و یەکێتی هەموو لایەنەکانی دیکە لە ئەنجامی هەڵبژاردنەکان بەگومانن و پێیانوایە ساختەکاریی ئەنجامدراوە، ناڕەزایی دەربڕین بەرامبەر بەو ئەنجامانە، ئێوارەی شەممەی رابردوو، گرژی و ئاڵۆزی و تەق و تۆقی لەنێوان یەکێتی و گۆڕان لێکەوتەوە و هێرش کرایه سهر گردی زهرگهتهی بزووتنهوهی گۆڕان.