May 17, 2018 10:55 Asia/Tehran
  • پێداگریی مەسعوود بارزانی و مەک گورک لەسەر بەشداریی کوردەکان لە دەوڵەتی داهاتوویی ئێراق

لەمیانەی چاوپێکەوتنی نێوان ڕێبەری پارتی دیموکراتی کوردستانی ئێراق و نوێنەری تایبەتی سەرۆک کۆماری ئەمریکا جەخت کرا لەسەر بەشداریی بەرچاوی کوردەکان لە دەوڵەتی داهاتوویی ئێراق.

بە پێی ڕاپۆرتی کوردپرێس؛ لەم دیدارەدا کە لە شوێنی ژیانی مەسعوود بارزانی ئەنجام درا مەک گورک بە پیرۆزبایی کردنی سەرکەوتوو بوونی هەڵبژاردنەکانی ئەمدواییەی پەرلەمانی ئێراق خوازیاری پەرەپێدران و پتەوتر بوونی پێوەندییەکانی نێوان ئەمریکا و هەرێمی کوردستان بوو.

لەم دیدارەدا دوو لایەن، پرۆسەی سیاسیی ئێراق ، ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی ئەمدواییە و دەوری هەرێم لە دامەزراندنی پاوەجێی و ئاسایش لە ئێراقیان خستە بەر باس و لێکدانەوە.