عادڵ موراد کۆچى دوایى کرد
کومیتەی ناوەندی یه‌کێتى نیشتیمانى کوردستان هەواڵی کۆچی دوایی (عادل موراد)ی ئەندامی دەستەی دامەزرێنەرو سکرتێری کومیتەی ناوەندی خۆی راگەیاند.
له راگه‌یه‌ندراوێکدا، که له ماڵپەڕی ئه‌نجوومه‌نى ناوه‌ندى یه‌کێتى نیشتیمانى کوردستان بڵاو کراوه‌ته‌وه، هاتووه: "بە داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی هەڤاڵ عادڵ موراد ئەندامی دەستەی دامەزرێنەری یەکێتی نیشتیمانی کوردستان و سکرتێری ئەنجوومەنەکەمان، ئەنجوومەنی ناوەندی (ی.ن.ک) رادەگەیەنین. به‌م بۆنه خه‌مناکه‌وه پرسه و سه‌ره‌خۆشی له خۆمان و که‌س و کار و خانه‌واده و هاوڕێ و هاوسه‌نگه‌رانی و کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک به گشتی و جه‌ماوه‌ری یه‌کێتیی نیشتیمانیی کوردستان به تایبه‌تی ده‌که‌ین، به‌ڵێن دووپات ده‌که‌ینه‌وه درێژه پێده‌ری رێبازه پیرۆزه‌که‌ی بین.
عادل موراد لە 11-12-1949 لە خانەقین لەدایک بووە و بڕوانامەی بە کالۆریۆسی لە زانکۆی بەغدا بەدەست هێناوە و لە تەمەنی لاوێتییەوە دەستی بە کار و خەباتی سیاسیی کردووە و یەکێک بووە لە ئەندامانی دەستەی دامەزرێنەری یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان.
ماوەی چەند ساڵێک لێپرسراوی ناوەندی راگەیاندنی یەکێتی بووە و ماوەی چوار ساڵ باڵیۆزی عێراق بووە لە رۆمانیا، ماوەی چەند ساڵێکیش نوێنەری جەلال تاڵەبانی بووە لە دیمەشق.
عادل موراد بەرەبەیانی ئەمڕۆ رۆژی هەینی 18-5-2018 لە تەمەنی 69 ساڵدا لە ئەڵمانیا بەهۆی نەخۆشیی شێرپەنجەوە کۆچی دوایی کرد.