یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستانی عێراق بۆ مەرجەعی باڵای شێعەکانی ئەم وڵاتە: وه‌ک هه‌میشه به‌شێک ده‌بین له چاره‌سه‌ر کردنی کێشەکان
یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان لە پەیامێکدا بۆ ئایەتوڵڵا سەیید عەلی سیستانی مەرجەعی باڵای شێعەکانی عێراق ڕایگەیاند:وه‌ک هه‌میشه به‌شێک ده‌بین له چاره‌سه‌ر کردنی کێشەکان و دابینکردنی مافه‌کانی کورد له چوارچێوه‌ی عێراقی فیدراڵ‌دا.
بەپێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئاسمانیی سەحەر بە گێڕانەوە لە ماڵپەڕی پی ی‌و کەی میدیا، یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستانی عێراق په‌یامێکی ئاڕاسته‌ی مه‌رجه‌عی باڵای شیعه‌کانی عیراق کرد‌و تێیدا داوای چاره‌سه‌ریی دۆخی عیراقی کرد.
دوانیوه‌ڕۆی ڕۆژی 12-6-2018 په‌یامی مه‌کته‌بی سیاسیی یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستانی عێراق گه‌یه‌ندرایه ئایه‌توڵڵا سەیید عه‌لی سیستانی مه‌رجه‌عی باڵای شیعه‌کانی عێراق و داوا لە بەڕێزی کرا ھەتا هیممه‌ت و حیکمه‌تی خۆی بخاته‌کارو کێشه‌ی نێوان لایه‌نه شیعییه‌کان و لایه‌نه‌کانی تر به‌پێی رێسای هه‌ڵبژاردن و یاسا‌و ده‌ستوور به زووترین کات چاره‌سه‌ر بکات.
هه‌ر له په‌یامه‌که‌ی یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستانی عێراق بۆ ئایه‌توڵڵا سەیید عه‌لی سیستانی مه‌رجه‌عی باڵای شیعه‌کانی ئەم وڵاتە هاتووه، عیراق به دۆخێکی مه‌ترسیداردا تێده‌په‌ڕێت، چاره‌سه‌رکردنی کێشه سیاسییه‌کان و پێکهێنانی حکومه‌تێکی نیشتمانیی ته‌وافقی فراوان، به‌رپرسیاریەتییەکی مێژوویی و نیشتمانی و سیاسی و یاسایی گه‌وره‌یه‌و رێزگرتنیشه له مافی ده‌نگده‌دران.
لەو پەیامەدا جەخت لە سەر ئەوەش کراوە کە، ئێمه بەناوی یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستانی عێراقەوە وه‌ک هه‌میشه به‌شێک ده‌بین له‌چاره‌سه‌رکردنی کێشەکانی عێراق و یه‌کخستنی هه‌ڵوێستی هێزه کوردستانییه‌کان کە دیارە ئەمەش کاریگه‌ریی زیاتری ده‌بێت بۆ چاره‌سه‌ریی کێشه‌کان و دابینکردنی مافه‌کانیان له چوارچێوه‌ی عیراقی فیدراڵ‌دا.