هێزی پێشمه‌رگه و ناوخۆ له سلێمانی خۆپیشاندانیان کرد
حوزه‌یران 13, 2018 20:16 Asia/Tehran
به مه‌به‌ستی ره‌ت کردنه‌وه‌ی بڕیاره‌که‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق سه‌باره‌ت به پووچه‌ڵ کردنه‌وه‌ی ده‌نگدانی تایبه‌ت هێزه‌کانی پێشمه‌رگه و ناوخۆ له به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی خۆپیشاندانیان کرد.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، له خۆپیشاندانه‌که‌دا یادداشتێکی ئاماده‌کراو ئاڕاسته‌ی هه‌ریه‌ک له سه‌رۆکایه‌تیی کۆمار و دادگای باڵای فیدڕاڵ و ئه‌ندامانی فراکسیۆنی یه‌کێتی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران کرا.
به‌شداربوووانی خۆپیشاندانه‌که ئاماژه به‌وه ده‌که‌ن که پووچه‌ڵکردنه‌وه‌ی ده‌نگی ئه‌وان بێ وه‌ڵام نابێت و ئه‌و خیانه‌ت و سازشکارییه له بیر ناکه‌ن.